AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١ ١٨:٠٢

سەرۆک کۆماری ئێران باسی لە هۆکارەکانی ناڕەزایەتی کرد

سەرۆک کۆماری ئێران باسی لە هۆکارەکانی ناڕەزایەتی کرد

سەرۆک کۆماری ئێران بەهانەدان بە چینی دەسکورت و هەژاری کۆمەڵگای بە هۆکاری سەرەکیی ناڕەزایەتی زانی و وتی: پشتگوێ‌خستنی لاوازییەکان و کەمتەرخەمی هەمبەر بە خاڵە نەرێنەییەکان، ڕێخۆشکەرە بۆ دزەی دوژمنان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە یەکسەد و چل و حەوتەمین کۆبوونەوەی لیژنەی دەوڵەت، بە ئاماژە بە زەروورەتی پێداچوونەوە بە ڕەوتە بەڕێوەبرییەکانی وڵات وتی: دەبێ قبووڵی بکەین کە لە بواری ئیدارەی کاروبارەکاندا هەڵەمان هەیە و ئەگەر هەمبەر بە هەڵەکانمان هوشیار نەبین و بۆ هەڵەچنی و چاکسازییان هەوڵ نەدەین و دیتران بە تاوانبار بزانین، بە هیچ کۆ ناگەین.

پزشکیان بەهانەدان بە چینی دەسکورت و هەژاری کۆمەڵگای بە هۆکاری سەرەکیی ناڕەزایەتی زانی و وتیشی: کاتێک هەموو دەزگا و ناوەندەکان حکوومەت، بەها نەدەن بە داواکاری و کێشەی چینە لاوازەکان، اناکرێ چاوەروان بین کە کۆمەڵگا ڕوو لە توندوتیژی، دوورەپەرێزی و بێ‌مەیلی هەمبەر بە وڵات و نیزام نەیێت.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کرد: لە پەنای هەڵسوکەوتی یاسایی، دەبێ هەڵوێستی ڕاکێشان و ڕازی‌کردنیش بە هەند بگیرێت. بە قسە و هەڵسوکەوتی دروست دەبێ کەسەکان هۆگری وڵات و نیزام بکرێن، دەنا دیتران بە شێوەی خۆیان ڕایاندەکێشن.

News ID 58379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha