AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٩ ١٩:٥٦

ئێژەیی: تیرۆریستان دەبێ زیانەکان قەرەبوو بکەنەوە

ئێژەیی: تیرۆریستان دەبێ زیانەکان قەرەبوو بکەنەوە

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وتی: هاندەران، ئاژاوەگێڕان و ڕاوێژکارانی هەڵمەتە تیرۆریستییەکان لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەدا، سەرەڕای دادگایی و سزادران، دەبێ زیانەکانیش قەرەبوو بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام موحسنی ئێژەیی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەزگای داد، وێڕای نرخاندنی هەوڵی بەرپرسان و هێزەکانی ئەمنی، ئینتزامی، سەربازی و دادگەیی بۆ دەستەبەرکردنەوەی ئاسایشی خەڵکی و سەقامگیرکردنەوەی دۆخی وڵات، وتی: بەڵام دەبێ هوشیار بین کە کار تەواو نەبووە و دوژمنی زامدار، هێشتاش بەدوای ڕاپەڕاندنی پیلانەکانی لە دژی گەلی ئێرانە.

سەرۆکی دەزگای داد وێڕای داکۆکی لە تەرکیزی تایبەتی و لە یەکەمایەتی‌دانانی دۆسیەی ئاژاوەگێڕان و تاوانبارانی هەڵمەتە تیرۆریستییەکان لە ڕووداوەکانی ئەمدواییە و ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لە ڕەوتی دادگایی، وتیشی: هاندەران، ئاژاوەگێڕان و ڕاوێژکارانی هەڵمەتە تیرۆریستییەکان لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەدا، سەرەڕای دادگایی و سزادران، دەبێ زیانەکانیش قەرەبوو بکەنەوە.

News ID 58351

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha