بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، حسێن عەنکوشی پەرلەمانتاری عێراقی جەختی کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێکی گرنگ لە شوناسی نەتەوەیی ئەو وڵاتە پێک دەهێنن.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە خولەکانی ڕابردوو توانیمان ئەو هێزانە هەمبەر هێرشە دەرەکیەکان بپارێزین. ئەمریکا ناڕازیە بە بوونی ئەو هێزانە لە عێراق بەڵام ئەو بابەتە پرسێکی ناوخۆییە.
عەنکوشی وتیشی: عێراق گرینگایەتی ناداتە ناڕەزایەتیەکانی ئەمریکا لە ئەو بارەوە.لە قۆناغی داهاتوو ئەبێ زیاتر لە ڕابردوو پاڵپشتی لە ناوەندە ئەمنیەکانی وڵات لەوانە حەشدی شەعبی بکەین چونکوو ئەو هێزانە توانی خۆیان بۆ بەرگری لە وڵات سەلماندووە.
پەرلەمانتاری عێراقی لەسەر پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی هەمبەر ئەمریکا جەختی کرد.
News ID 58347
Your Comment