AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٩ ٠٨:١٨

شەڕی کورد و حکوومەتی سووریا کۆتایی هات؛ جۆلانی ئاگربڕی واژۆ کرد

شەڕی کورد و حکوومەتی سووریا کۆتایی هات؛ جۆلانی ئاگربڕی واژۆ کرد

سەرۆک کۆماری خۆسەپێنەری سووریا ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ هێزەکانی هەسەدەی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو موحەمەد جۆلانی سەرۆک کۆماری خۆسەپێنەری سووریا ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا و تێکەڵ بوونی ئەم هێزانە بۆ ناو سوپای سووریای واژۆ کرد

وردەکاری ڕێککەوتنەکەی کۆبانی و جۆلانی:

ئاگربڕی گشتگیر و بەپەلە لە هەموو بەرەکانی شەڕی نێوان هەسەدە و هێزەکانی سوپای جۆلانی

پاشەکشێ هەموو ڕێکخراوە سەربازییەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فرات وەک هەنگاوی یەکەم بۆ جێگیربوونەوەی دووبارە.

ڕادەست کردنی بەژەلە و تەواوی پارێزگاکانی دەیرزوور و ڕەقە بە ڕژێمی جۆلانی.

تێکەڵ بوونیمسەرجەم ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە پارێزگای حەسەکە لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی ڕژێمی جۆلانی.

ڕژێمی جۆلانی کۆنتڕۆڵی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکان بە دەستەوە دەگرێت و پاراستنیان بە هێزێکی ڕێک و پێک دەسپێردرێت.

لەم ڕێککەوتنەدا جەخت کراوەتە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەستەبەری یاسایی مافی کوردانی سووریا.

لە کۆتایی ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە بەرەنگاریی هەر چەشنە دابەش کردنی سووریا و پاشماوەکانی ڕگحکوومەتی پێشووی سووری ببنەوە.

News ID 58343

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha