AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٨ ٢٣:٤٧

پزشکیان: پەیوەندی ئێران و عێراق لەمەی ئێستاش تۆکمەتر دەبێتەوە

پزشکیان: پەیوەندی ئێران و عێراق لەمەی ئێستاش تۆکمەتر دەبێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران، پەیوەندی تۆکمەی عاتیفی و دڵی نێوان دوو گەلی ئێران و عێراقی بە بنەما و بناغەی پهیوەندی مێژوویی دوو وڵات وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەمشەو لە تاران لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دیداری کرد.

پزشکیان وتی: پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق تۆکمە و مێژوویی بووە تا ئەمڕۆ و لێرەبەدواش پاوەجێ دەبێت.

وتیشی: پڕۆژەکانی هاوکاری دوو وڵات بە جدی خەریکە جێبەجێ دەبێت و هەوڵمان داوە ئاستی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکانی ئابووری، سیاسی، زانستی و فەرهەنگی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەکه پەرەپێبدەین.

News ID 58342

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha