AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٨ ٢١:٢٩

واشنتۆن پۆست: پاشەکشێی ترامپ لە هەڵمەت دژی ئێران

واشنتۆن پۆست: پاشەکشێی ترامپ لە هەڵمەت دژی ئێران

میدیایەکی ئەمریکایی، پاڵپشتیی بەربڵاوی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەنای دەسەڵاتی سەربازیی، بە هۆکارەکانی پاشەکشێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەربزێوی دژی ئێران زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: تەنگەژەکانی هێزی سەربازیی ئەمریکا بووە ئاستەنگێک لە بەردەم هەڵمەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە پەیوەندی لەگەڵ قەیرانی ئێران.

ئەو میدیایە زیادیشی کرد: هاوکاتی گوشارە ناوخۆ و دەرەوەییەکان، ترامپ و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی پاش لێکدانەوەی بژێرەی هێرش بۆ سەر ئێران، بەپێی هەڵسەنگاندنی تێچووەکان و گوشاری هاوپەیمانانی کۆشکی سپی لە ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ دانبەخۆداگرتن، لەو بڕیارەیان پاشەکشێیان کرد.

اواشنتۆن پۆست هەروەها، تەنگەژەی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و پێشبینی‌نەکرانی پاشهاتەکانی هەر جۆرە سەربزێوییەک دژی کۆماری ئیسلامیی بە هۆکارگەلی تری پاشەکشێی واشنتۆن زانی و جەختی کرد: پێنتاگۆن نیگەرانە کە توانای ئاگری ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا کەمتر لە ئاستی مومکین بۆ دژە هێرشێکی گەورە لە لایەن ئێرانەوە بێت.

News ID 58337

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha