AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٨ ١٠:٤٧

شەڕی نێوان کورد و جۆلانی لە ڕەقە؛ تەقینەوە و داخرانی ئاو و کارەبا

شەڕی نێوان کورد و جۆلانی لە ڕەقە؛ تەقینەوە و داخرانی ئاو و کارەبا

نوێترین گۆڕانکارییەکانی سووریا باس لە تەشەنەی شەڕ لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپەکانی سەر بە جۆلانی لە سووریا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئاوی شاری ڕەقە دوای تەقینەوەی هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی ئاو با تەواوەتی پچڕاوە.

سەرچاوەکانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی دەڵێن هێزەکانی هەسەدە پردی ڕەشید لە شاری ڕەقەیان تەقاندۆتەوە و هەر ئەمەش هێڵی گواستنەوەی ئاوی تێکداوە.

هاوکات ڕۆیتێرز نووسی: هێزەکانی سەر بە جۆلانی کۆنتڕۆڵی کێڵگەی نەوتی ئەلمەعمەر گەورەترین کێڵگەی نەوتی سووریا و کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی سووریای بەدەستەوە گرتووە.

هەروەها دەنگی تەقینەوە و هێرشی چەکداری لە ناوچەی باکووری دەڤەری دەیرەزوور دەبیسترێت.

News ID 58328

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha