بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا عێراقیەکان، خەڵکی شاری موسڵ ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی گەورە و بەربڵاویان بۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران لە بەرەنگار بوونەوەی ئیستکباری جیهانی بە سەرکردەیی ئەمریکا خستە ڕێ.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کۆبوونەوە نمانەیەک لە یەکگرتوویی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی خەڵکی عێراق دێتە ئەژمار و بەشداربووان بە نوێ کردنەوەی پەیمانی پاڵپشتی یەکلایی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئیستکباری ئەمریکایان ڕاگەیاند.
خەڵکی موسڵ لە ئەو کۆبوونەوە بەربڵاوە کە بە بەشداری هەموو چین و توێژەکان بەڕێوە چوو، ورەی گەلی عێراقیان نیشان دا.
Your Comment