بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە گفتوگۆ لەگەڵ پووتین وتی: لە ماوەیەکی کورت لە ڕوودانی ئاژاوە گەلی هێژای ئێران کۆتاییان بە بەزمی ئاژاوەگێڕان هێنا.
لای خۆشیەوە پووتین ئیدانەی کردەوەی ئاژاوەگێڕان لە هێرش بۆ سەر سامانی دەوڵەتی و گشتی و شوێنە مەزەبییەکان و پەلاماردانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بە پشتیوانی بیانییەکان، کرد.
وتیشی: ڕێپێوانی میلیۆنی ئێرانییەکان پاش ڕووداوەکان لە پشتیوانی نیزام و ڕێبەری ئێران و دەوڵەت بە ڕوونی دۆخی ئێران نیشان دەدات.
هیواشی خواست بە هەوڵ و تێکۆشانی دەوڵەتی ئێران دۆخی ئابووری و بژێوی خەڵک باشتر بێت.
ئەوەشی وت کە بە دیپلۆماسی ڕێگری بکرێت لە تەشەنەی گرژییەکان لە جیهاندا.
Your Comment