بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنووچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان بە ئاماژە بە هاوشێوەبوونی نمونەگەلێک لە بشێوییەکانی ئەمدواییەی وڵات لەگەڵ هەڵمەت ڕێکخراوەکانی موجاهێدین لە ساڵی 1360ی هەتاوی، ئەو بشێویانەی بە فیتنەیەکی گەورە و تەواو تیرۆریستی زانی.
حەبیبی هەروەها ڕۆڵی ڕاستەوخۆی دەزگای هەواڵگری و سیخۆڕییەکانی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکای لە بشێوییەکان بیر هێنایەوە و ڕاشیگەیاند: دوژمن بە هێنانی چەک و ناردنی سیخۆڕ و بەکرێگیراو، کەڵکئاوەژوویی لە ناڕەزایەتیی جەماوەری کرد بۆ پێشخستنی سناریۆگەلێکی وەک کوژراوسازی و شەڕی ناوخۆیی.
ناوبراو زیادیشی کرد: ئامانجی بەکرێگیراوان کوشتنی خەڵکی لە چینە جۆراوجۆرەکان بوو. دیارە ڕێکخستنی ئەو کەسانە بە پێدانی چەکی گەرم و بێسیم و بۆمبی دەسکرد، نیشاندەری پەلامارێکی تەواو ڕێکخراوە و ڕاهێنراوە بۆ تێوەگلاندنی شارەکان لە شەڕی ناوخۆیی و دابەشکاریی وڵات بووە کە بە هۆی هوشیاریی خەڵکی ئێران و زاڵبوون دەزگای ئەمنی و ئیتلاعاتیی، شکستیان هێنا.
Your Comment