بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەک بۆ ئانتۆنیۆ گوترێش، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئەو ڕێکخراوە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهانی، باسی لە هەڵوێستی ئێران هەمبەر بە توندئاژۆیینانەوە لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانەکانی ئێران لە لایەن تیرۆریستانی سەر بە ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا کرد.
عێراقچی لەو نامەیەدا وێڕای شوبهاندنی جەنایەتی تیرۆریستان بە هەڵمەتی داعشی بۆ سەر هاووڵاتیانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژانی 18 و 20ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، ڕایگەیاند: نموونەگەلێکی وەک سەربڕین، بەزیندوویی سووتاندنی خەڵکی، هێرشی دڕندانە بۆ سەر هێزەکانی پارێزەری یاسا و خەڵکی ئاسایی و زینادگەیاندن بە سامانە گشتییکان و لەوان ئەمبۆڵانس و ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە و ناوەندە دەرمانی و ئایینی و نیشتەجێیەکان، نمانەی هەڵسوکەوتێکن کە نیشان دەدات ئەو تیرۆریستانە پێشتر بۆ ئەو جۆرە کارانە ڕاهێنراون.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: هاندان و دەنەدانی ڕاستەوخۆ لە لایەن بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا، نەک هەر پێشێلکەری یاساگەلی نێودەوڵەتییە، بەڵکوو خود ئەو ڕێکخراوە دژی هاندانی تیرۆریستان بۆ توندئاژۆیی و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتانە، هەر بۆیە چاوەروان دەکرێت کە هەر جۆرە هەڵمەتێکی تیرۆریستی لە میانەی ئاڵۆزی و بشێوییەکان و لەوان دەستێوەردانی بیانی لە دژی سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینی ئێران، لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای جیهانی ئیدانە بکرێت.
Your Comment