بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا فردۆسی سەرۆکی نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێران لە میسر لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە، وتی: هەوڵی ناوبژیوانانی عەرەب لە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ ڕێگری لە هەر جۆرە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزی درێژەی هەیە.
ناوبراو وتی: ئێران توانایی بەرگری لە خۆ و دەسەڵاتەکەیی لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشێکەوە هەیە.
ئەو لێدوانانە دوای ئەوە دێتە ئاراوە کە ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرنالی ئەمریکا ڕاپۆرتی دا: وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس بە ڕێبەری عەرەبستان خەریکی دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترامۆن بۆ ڕێگری لە هەر جۆرە هەوڵی سەربازی واشنتۆن لە ناوچەکە.
بەرپرسێکی باڵای ئێرانی لە درێژەی هەوڵی وڵاتانی عەرەبی بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەواڵی دا.
News ID 58293
Your Comment