AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٤ ٢٠:٢٨

ویلایەتی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، گەڕەنتیی ئەمنی بە ئێران نادا

ویلایەتی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، گەڕەنتیی ئەمنی بە ئێران نادا

ڕاوێژکاری سیاسی ڕیبەری ئێران وتی: تاران بە ئاوڕدانەوە لە دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنزۆئێلا، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە گەڕەنتیی ئەمنی خۆی نابینێت.

عەلی‌ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری سیاسیی ڕێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی، لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارت بە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ترامپ، سەرەڕای سیاسەتی ئاژاوەگێڕانەی لە دژی دەوڵەتان، وتی: تاران بە ئاوڕدانەوە لە دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنزۆئێلا، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە گەڕەنتیی ئەمنی خۆی نابینێت، چونکە گەڕەنتییەکانی ئەمریکا بۆ پشتبەستن نابێت.

وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ڕووداوەکانی ئەمدواییە، زۆر بەهێزتر لە ڕابردوو دەرکەوتووە، چونکە ڕێبەری ئێران بەهێز، ڕوونبینی و ناسینی وردبینانە لە پرسە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان، وەڵامی دوژمنانی بیانی و بەکرێ‌گیراوانی ناوخۆیی دایە.

News ID 58290

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha