AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٤ ١٩:١٨

دەستگیریی 5 کەسی سەر بە پژاک لە لایەن پۆلیسی ئێرانەوە

دەستگیریی 5 کەسی سەر بە پژاک لە لایەن پۆلیسی ئێرانەوە

وتەبێژی پۆلیسی ئێران لە دەستگیریی 12 کەسی چەکدار لە کاتی سنووربەزاندنی نایاسایی لە سنوورەکانی باشووری ڕۆژئاوای وڵات و 5 کەسی سەر بە پژاک، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەعید مونتەزرولمەهدی، ڕاشیگەیاند: سنووروانانی فەراجا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە 24ی بەفرانبار)، 12 کەسی چەکداریان لە کاتی سنووربەزاندنی نایاسایی لە سنووری سەراوان دەستگیر کردووە و لەو کەسانە جیهازاتی خۆتەقاندنەوە و 30 چەکی کلاشینکۆف گیراوە.

وتیشی: 5 کەسی سەر بە پژاکیش بە سەرکردەیی باڵێکی نزیک لە ڕژیمی زایۆنیش دەستگیر کراون کە لە بری وەرگرتنی پارە، خەریکی هەڵمەتی تێکدەرانە و لەوان ئاگردانی ئۆتۆمبیلی پۆلیس دەبوون.

News ID 58287

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha