بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
خەڵکی شاری سنە بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لە گۆڕەپانی ئازادی بەرەو شەقامی فێردەوسی ڕێپێوانیان کرد.
سەدان کەس لە چین و توێژەکانی خەڵک و بەرپرسانی دەوڵەتی و سەربازی پارێزگا بەشدار بوون لەم ڕێپێوانەدا.
خەڵک دروشمیان دژی ئاژاوەگێڕان دەوتەوە و ئیدانەی کردەوەی ئەوانەیان کرد کە لە ماوەی ڕۆژان و شەوانی ڕابردوودا سامانی گشتی وڵاتیان لە هەندێ شاردا سووتاند.
خەڵکی سنە وتیان ناڕەزایەتی دەربڕین مافی خەڵکە بەڵام نابێت بگۆڕدرێت بۆ سووتاندن و کاول کردنی ماڵ و سامانی خەڵک و وڵات.
Your Comment