AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٠ ١٩:٣٢

پەرلەمانتارێکی ئێرانی: بشێوییەکان درێژەی ناخایێنێت

پەرلەمانتارێکی ئێرانی: بشێوییەکان درێژەی ناخایێنێت

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران، وتی: ئەو بشیوییانە کە تاقمێکی ئاژاوەگێڕ بە پاڵپشتیی دوژمنانی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڕێیان خستووە، زۆر درێژە ناخایێنێت و ئەوان سزا دەدرێن.

ئیسماعیل کەوسەری لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئاماژە بە ڕۆڵی بەرچاوی دوژمنان لە ئاژاوەنانەوەکانی ئەمدواییەی ئێران، ڕایگەیاند: دوژمنانی ئێران لەم ڕۆژانەدا بە پاڵپشتی لە تاقمێک ئاژاوەگێڕ، بەدوای تێکدانی ئاسایشی ناوخۆیی ئێرانی ئیسلامییەوەن، بەڵام دەبێ بزانن کە پیلانی ئەوان بەتایبەت ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ گەلی ئێران ئاشکرا بووە و ئەوان هیچکات خێرخوازی خەڵکی ئێران نەبوونە و نین.

ناوبراو وێڕای داکۆکی لە مافی خەڵکی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی بژێوییان، ڕاشیگەیاند: ڕیزی ناڕازییان لە ئاژاوەگێڕانی مووچەخۆری بیانییەکان جودایە، چونکە ناڕازیی ڕاستەقینە بەدوای کوشتنی پارێزەرانی ئاسایشی وڵات و هاووڵاتیان بێ‌تاوان و خاپوورکردنی داراییە گشتییەکانەوە نییە.

کەوسەری جەختیشی کرد: ئەو بشیوییانە کە تاقمێکی ئاژاوەگێڕ بە پاڵپشتیی دوژمنانی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڕێیان خستووە، زۆر درێژە ناخایێنێت و خەڵکی ئێمە هوشیاران و فریوی پاگەندەی درۆزنانی وەک ترامپ ناخۆن و بێ‌گومان ئەم پیلانەی دوژمنانیش پووچەل دەبێتەوە و دوژمنانی گەل لە ڕۆژی خۆیدا سزا دەدرێن.

News ID 58211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha