بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
سەید عەباس عێراقچی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ بەدر بووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عەمان وتی: پەیوەندی ئێران و عەمان پەیوەندی مێژوویی و بنەماییە و ڕوو لە گەشەیە.
وتیشی: ئێمە جەختمان لەسەر پاوەجێی لە ناوچەکە و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ هاتنەدی ئاشتیە.
زیادیشی کرد: ئەمڕۆ سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەکە لەوانە فەلەستین، یەمەن ، لوبنان و سووریە قسەمان کرد.
جەختیشی کرد کە پرسە ناوخۆییەکانی هەر وڵاەێک بەو وڵاتەوە پەیوەندی هەیە و هیچ کەس مافی دەستێوەردانی نییە.
لەبارەی یەمەنەوە وتی: ئێران و عەمان داوای یەکگرتوویی یەمەن دەکەن و دژی دابەش بوونی ئەو وڵاتەن.
Your Comment