AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٠ ١١:٢٣

فەرمانی دادستێنی گشتی ئێران بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی ئاژاوەگێڕان 

فەرمانی دادستێنی گشتی ئێران بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی ئاژاوەگێڕان 

دادستێنی گشتی ئێران لە نامەیەکدا داوای لە دادستێنەکانی سەرتاسەری ئێران کرد بە شێوەی تایبەت دۆسیەی ئاژوەگێڕان شوێنگیری بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام موەحدی ئازاد، دادستێنی گشتیبئێران لە نامەیەکدا دادستێنەکانی سەرتاسەری ئێرانی خستە بەردەنگەوە و نووسی: دۆسیەی کەسە دەستگیر کراوەکان لە ئاژاوەیان بە دیاری کردنی لقی تایبەت بە شێوەی نائاسایی و بو لەبەرچاوگرتنی دادپەروەری دادوەری شوێنگیری بکرێت و دوای دەرکردنی سزانامە بە دادگا بناسرێن.

ناوبراو نووسی: ئاژاوەگێڕان، کاولکاران، هاندەران و تیرۆریستەکان هۆکاری ئیسرائیل دێنە ئەژمار و شوێنگیری کردن و سزادانیان ئەبێ بە بێ هیچ جۆرە داشکان و چاوپۆشیکردنێک و بە پێی یاسا ئەنجام بدرێت.
بە پێی فەرمانی دادستێنی گشتی ئێران سەرجەم هۆکارگەلێک کە لە ئەو تاوانانە بەشدارن، لەوانە هاندەران و هاوبەشەکانیان ، هۆکارە ناوخۆیی و دەرەکیەکان و تەنانەت تۆڕە کۆمەڵایەتییە دژبەرەکان شوێنگیری دەکرێن.
News ID 58199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha