بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی ڕایگەیاند: تاکتیکەکانی ڕژێمی زایۆنی گۆڕاوە، ئەم ڕژیمە هەمیشە یەک ڕێبازی نییە بۆ شەڕ و بە سەرەنجدانە دۆخی میدیایی و مەیدانی تاکتیکەکانی خۆی دەگۆڕێت.
جەختیشی کرد: هێزە چەکدارەکان، ڕێکخراوە ئەمنیەکان و دەسەڵاتی داد لە ئامادەیی تەواودان و بە توندی سزای ئەوانە دەدەن کە لە قەبارەی گرووپەکاندا دەستیان داوەتە دابەش کردنی چەک، تێکدان، دزی و خەساردان لە گیان و ماڵی خەڵک یا هێرش بۆ سەر ناوەندە گشتی و دەوڵەتییەکان.
ئەوەشی وت کە بەکارهێنانی چەکی شەڕ، دەمانچە و هەوڵ بۆ هێرش کردنە سەر ناوەندە سەربازییەکان و پۆلیس نیشان دەدات، ئامانج دروست کردنی شەڕی ناوخۆیی و پاشان ڕەخساندنی هەلی دەستێوەردانی بیانیە.
Your Comment