AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٩ ١٥:٠٧

ڕێپێوانی خەڵکی ئێران دژی تێکدەران

ڕێپێوانی خەڵکی ئێران دژی تێکدەران

خەڵکی ئێران ئەمڕۆ دوای نوێژی هەینی لە زۆربەی شارەکانی وڵات دژی تێکدان و شکاندن و سووتاندنی ماڵ و حاڵی خەڵک وبینا دەوڵەتییەکان، هاتنە دەنگ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک تێکدەر و ئاژاوەچی ، ناڕەزایەتییە ئابوورییەکانی خەڵکی ئێرانیان قۆستەوە و بینای دەوڵەتی و پاس و دووکان و فرۆشگەی خەڵکیان لە هەندێ شار سووتاند، ئەمڕۆ خەڵک دوای نوێژی هەینی هاتنە سەر شەقام و ئیدانەی ئەو کارەیان کرد.

خەڵک دروشمیان وتەوە و ڕایانگەیاند ئەگەرچی ناڕازیان لە هەڵاوسان و ناجێگیربوونی نرخی دراو و باری ئابوورییان باش نییە و خوازیاران دەوڵەت ئەم دۆخە چارەسەر بکات بەڵام لەگەڵ تێکشکاندن و سووتاندن و کاولکاریدا نین و ئیدانەی دەکەن.

News ID 58194

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha