AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٨ ٢٠:١٥

هوشداری دادستێنی تاران بە یارمەتیدەرانی بانگەوازی دژە ئێرانی

هوشداری دادستێنی تاران بە یارمەتیدەرانی بانگەوازی دژە ئێرانی

دادستێنی تاران ڕایگەیاند: پاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی دژە ئێرانی بۆ ئاژاوەنانەوە، هەندێک بڕەند و فرۆشگەی ناوخۆ بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ناڕستەوخۆ، هاوڕیی ئەو پیلانەیان کردووە، کە بۆ تاقمێکیان دۆسیەی یاسایی کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی میدیایی دەزگای داد، بڵاوبوونەوەی بانگەواز بۆ بشێوی و ئاژاوە لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێڕان، هاوڕێی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی هەندێک بڕەند و فرۆشگەی جۆراوجۆری لەگەڵ بووە و لەو بارەوە، دادستێنی تاران بە دەرکردنی فەرمانێک ڕایگەیاندووە کە وێڕای چاودێریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرپێچکاران بۆ پێکهێنانی دۆسیەی یاسایی بە دادستێنی تاران بناسرێن.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوی دادستێنی تاران هاتووە: بە ئاوڕدانەوە لە پاڵپشتیی ناڕاستەوخۆی هەندێک کەسایەتیی ناسراوە لە بشێوییەکان، بە پەیجووریی دادستێنی و ڕاپۆرتی ڕاسپاردەی قەزایی، بۆ ئەو کەسانە دۆسیەی یاسایی و دادگایی کراوەتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، چاودێریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن ناوەندە ڕاسپاردەکان درێژەی دەبێت ولەگەڵ هەر جۆرە پاڵپشتیی کەسایەتییەکان و بڕەندەکان هەڵسوکەوتی یاسایی دەکرێت.

News ID 58191

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha