بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی ناوخۆی ئێران باس لەوە دەکەن لە بەشێک لە شارەکانی وڵات وەک ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بە دۆخی ئابووری، بژێوی ژیان و هەڵاوسان و جێگیر نەبوونی نرخی دراو، لەسەر شەقام لە هەندێک ناوچەی ئەو شارانە بەڕێوەچووە.
ئەم ڕاپۆرتانە دەریدەخەن کە زۆربەی ئەو گردبونەوانە دوای بەرزکردنەوەی دروشمی ئابووری و ناڕەزایەتی ڕاگەیاندن بە نەبوونی پاوەجێی نرخی شتومەک بە شێوەیەکی ئاشتیانە کۆتاییان هاتووە.
هەرچەندە لە هەندێک گردبوونەوە لەبەردەم ناوەندە حکومییەکان، پێکدادانەکانیش ڕوویانداوە، کە بە هەوڵی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و بەڕێوەبەرانی پارێزگاکان کۆنترۆڵکران.
هەروەها لە ژمارەیەکی کەم لەم گردبوونەوەدا ململانێ و نائارامی باسکراوە، لەوانە لە شاری لۆردیگان کە دەوترێت گرژی دروست بووە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
Your Comment