بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار جەلال ستارە لە میانەی سەفەری بۆ خوزستان و سەردانی مەیدانیی لە یەکینە سنوورییەکان، جەختی لە پاراستنی سنووری، بەرزکردنەوەی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی و لێهاتووتەوەرکردنی ڕاهێنانەکان کرد و وتی: سنووەاکانی خوزستان بۆنی خۆبەخشی و جیهاد و شەهیدبوون دەدەن و سنووروانانی ئەم پارێزگایە ڕۆڵێکی بێهاوتایان هەیە لە ائاسایشی پاوەجێی سنوورەکاندا.
فەرماندەی سنووروانیی ئینتزامی ئێران هەروەها جەختی لە زاڵبوونی هەواڵگرانە و ئامادەیی تەواوی سنووروانان کرد و هوشداری دا: سنووروانانی ئێران بەهێز و زاڵبوونی هەواڵگرانە و زیرەککردنی سنوورەکان و ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی شەرووڕۆژی، وەڵامی هەر هەڕەشە، دەستدرێژی و دەنەدانێک دژی ئاسایشی سنوورەکانی وڵات دەدەنەوە.
Your Comment