AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٩ ١٩:٠٥

جێگری سەرۆک‌کۆماری ئێران: لە دۆخی شەڕداین/ پێویستمان بە مووشەکە

جێگری سەرۆک‌کۆماری ئێران: لە دۆخی شەڕداین/ پێویستمان بە مووشەکە

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: نابێ هرچی ئەمریکا دەیەوێ سەری بۆ دانەوێنین. چونکە لە دۆخی شەڕداین و پێویستمان بە مووشەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەعفەر قایم‌پەنا جێگری جێبەجێکاریی سەرۆک کۆماری ئێران لە دانیشتنی ئەوڕۆ (سێ‌شەممە 9ی بەفرانبار) لە پارێزگاریی تاران، بە ئاماژە بە پێویستیی ئێران بە توانای مووشەکیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان، وتی: نابێ هرچی ئەمریکا دەیەوێ سەری بۆ دانەوێنین. ئەگەر لە بەرامبەر ئیسرائیلدا مووشەکمان بەکار نەهێنابا، پێشنیاری ئاگربڕیان نەدەدا.

قایم پەنا لە درێژەدا بە ئاماژە بە دۆخی ئابووریی وڵات، وتیشی: پاساو ناهێنمەوە، بەڵام بۆ کێشە ئابوورییەکان پلانمان هەیە و دیارە ئەم هەڵاوسانە یەکشەوە بەدی نەهاتووي کە بکرێ یەکشەوە چارەسەر بکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە نەشتەرگەرییەکی ئابووریی گەورە بەڕێوەیە، جەختی کرد: دەنگی خەڵک دەبیستین و دەزانین کە ئەم دۆخە بەهۆی دراوی چەند نرخی بووە و هەلێک بۆ ڕانتخۆران ڕەخساوە کە ملیاردەها ملیارد تمەن پارەی خەڵک بخۆن. هەر بۆیە خەریکی نەشتەرگەرییەکی ئابووریی گەورەین و مزگێنی خۆشمان بۆ خەڵکی هەیە.

News ID 58086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha