بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنیستیتۆی ئیست فۆرم لە ڕاپۆرتێکدا دەستکەوتەکانی حکومڕانی هەرێمی لە ساڵی 2025 شی کردووەتەوە و بە ئاماژە بە گۆرانکاریەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئەو ناوچە، بەرچاوی داهاتوویی ئەو ناوچەیەی داڕشتووە.
هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنەکانی 2024 تائێستا نەیتوایوە حکومەتی نوێ پێک بهێنێت و لە لایەن حکومەتی کاتیەوە ئیدارە دەبێت. پەرلەمانیش لە کاتی کۆتایی خولی یاسایی خۆیەوە لە ئۆکتۆبەری 2022 لە کردەوەدا لە کار کەوتووە؛ درێژە کردنەوەی یەکساڵەی چالاکی پەرلەمان لە ساڵی 2023 لەلایەن دادگای فیدراڵی عیراقەوە نایاسایی راگەیێندرا و سەرجەم پەسەندکراوەکانی ئەو خولە نایاسایی ناسراون.
قەیرانی بژێوی و کەم بوونەوەی متمانەی گشتی
پێدانی ناڕێکوپێکی مووچەی فەرمانبەران لەوانە دواخرانی مووچەی ئۆکتۆبەری 2025، بووەتە یەکێک نمانەکانی قەیرانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان. لە بەرانبەردا، ڕاپۆرتەکان لە درێژەی شێوەی ژیانی پڕ تێچووی بنەماڵە دەسەڵاتدار و هەڵکەوتەکانی سەر پارتە سەرەکیەکان باس دەکات. هەرچەندە گەندەڵی هەر بڵاوە، بەڵام ناڕەزایەتی گشتی لەچاو ڕابردوو کەمی کردووە و جۆرێک سڕ بوونی کۆمەڵایەتی خەریکە دروست دەبێت.
ئاسایشی لاواز و پێکدادانی ناوخۆیی
گۆڕانکاریە ئەمنیەکانی ساڵی 2025یش نیشاندەری ڕووخێنەربوونی پێکهاتەی دەسەڵات لە هەرێم بوو. پێکدادانەکانی هێزەکانی عەشایر لەگەل هێزە دەوڵەتیەکان، ناڕەزایەتی لە دەڤەری لاناز و هێرش بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، هەموویان لاوازی وەڵامدانەوەی ئەمنیەتی حکومەتی هەرێمیان بەرچاو کردووەتەوە.کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر بەڕێوەبەرایەتی کێڵگە نەوتی و گازیەکان بەتایبەتی دوای هێرشەکانی ئەم دواییە، چڕ بووەتەوە.
نەوت و گاز؛ پێوەری دەسەڵات نەک گەشە
لە هەرێمی کوردستان، ژێرخانەکانی نەوت و گاز زیاتر لە ئەوەی کە ماتۆڕی گەشەی ئابووری بێت، بووەتە ئامرازێکی دەسەڵاتی سیاسی. کۆنترۆڵی سەربەخۆی یەکێتی بەسەر کێڵگە گازیەکان، ئەنگێزەی ئەو حزبە بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ هەولێری کەم کردووەتەوە و درزی پێکهاتەیی نێوان دوو پارتە سەرەکیەکانی قووڵ تر کردووەتەوە.
پێوەندی سارد لەگەڵ واشنتۆن
لە حاڵێکدا کە ڕێبەرانی هەرێم خوازیاری وەرگرتنی جیهازاتی دژە درۆنی لە ئەمریکا بۆ پارێزوانی لە ژیرخانەکانی وزەن، تا ئێستا وەڵامێک لەلایەن واشنتۆنەوە وەرنەگیراوە؛ بابەتێک کە لە کەم کردنەوەی سەبر و ویستی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی بێ مەرج لە حکومەتی هەرێم باس دەکات.
بنبەستی چاکسازی پێشمەرگە
بەرنامە چاکسازیەکانی هێزی پێشمەرگە کە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا شوێنگیری دەکرا، لە کردەوەدا نەگەییشتووەتە ئەنجام. هێزی سەربازی و هەواڵگری ئیتلاعاتی هەرێم هەر بە پێی هێڵی حزبی ڕێکخراوە و ئێستا باسی پێکهێنانی دوو هێزی ناوچەیی جودا لە هەولێر و سلێمانیە لە ئارادایە؛ هەوڵێک کە دەتوانێت درزی ئەمنیەتی بنەڕەتی بکاتەوە.
ڕکابەری حزبی و مەترسی شەق بوون
دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ گەییشتووەتە بنبەست. کێشەکان لەسەر وەزارەتخانە سەرەکیەکان، بەتایبەتی ناوخۆ و سەرچاوە سروشتیەکان، هەڕەسەی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی بێ یەکێتی و تەنانەت ئەگەری پێکهێنانی حکومڕانیەکی جودا لە سلێمانیەی زیاد کردووەتەوە.
چڕ بوونەوەی پێکدادانی هەڵکەوتەکان
پێکدادانی نێوخۆیی حزبەکانیش لە ساڵی 2025 چڕ بووەتەوە. لە سلێمانی دەستگیری لاهوور شیخ جەنگی درزە قووڵەکانی نێو دەستەی ڕێبەرایەتی یەکێتی ئاشکرا کرد. هەروەها ئاڵۆزیگەلێک لەسەر جێگرایەتی لە نێو بنەماڵەی بارزانیش دەبینرێت کە دەتوانێت لە داهاتووی سەقامگیری ناوخۆیی حزبەکە کاریگەر بێت.
Your Comment