بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسینی ئێژەیی رایگەیاند کە دوژمن هیچ ئەنجامێکی لەو گەمارۆیانە بەدەست نەهێنا کە لە ساڵانی ڕابردوودا سەپاندی بە سەر ئیراندا.
وتیشی: ئەم گەمارۆیانە سەختی بۆ ئێمە دروست کرد، بەڵام دوژمن سەرەڕای هەموو ئەمانە نەیتوانی خۆڕاگری گەل لەناو ببات.
جەختیشی کرد کە بڕیاری ئەنجامدانی شەڕی 12 ڕۆژە لەلایەن دوژمنەوە بە یەک ڕۆژ و هەفتەیەک نەدرا، ساڵانێک کاریان کرد و هەموو ئەگەرەکانی بەکارهێنا.
ئیژەیی وتی: دوژمن هەموو ئەو ئیمکانات و کەرەستەی بەکارهێنا کە پێی وابوو بۆ سەرکەوتن پێویستن. دوژمن هەموو کەرەستەی سەربازی مۆدێرن و کوشندە و وێرانکەری بەکارهێنا. هەموو ئیمکانات و هەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوو بۆ ڕێوشوێنی تەکنیکی و هەواڵگری و ئەمنی بەکاریان هێنا بەڵام بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی و هۆشیاری و تێڕوانینی خەڵک و ڕۆحی نەتەوەیی ڕێگە نەدرا دوژمن لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا ئامانجەکانی خۆی بگات.
نابێت بۆ ساتێک ئۆپەراسیۆنەکانی دوژمن فەرامۆش بکەین، دوژمن بەدوای ئۆپەراسیۆنی دەروونیدا دەگەڕێت و فشاری ئابووری دەخاتە سەر خەڵک.
نابێ بۆ ساتێکیش چاوپۆشی لە فێڵە جۆراوجۆرەکانی دوژمن بکەین، دوژمن شەو و ڕۆژ تەپڵی فیتنە لێدەدات.
Your Comment