AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٧ ١٧:٤٥

تایبەتمەندییەکانی سێ مانگیلە پێشکەوتووەکەی ئێران

تایبەتمەندییەکانی سێ مانگیلە پێشکەوتووەکەی ئێران

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ مانگیلەی دەستکردی ئێرانی لە ڕێگەی ئامێری هەڵدانی سۆیوزی ڕووسییەوە ڕەوانەی گەردوون کران کە بریتی‌بوون لە مانگیلەکانی پایا، زەفەری 2 و کەوسەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە 7ی بەفرانبار) سێ مانگیلەی دەستکردی ئێرانی بە ناوەکانی پایا، زەفەری 2 و کەوسەر بۆ مەبەستە جۆراوجۆرەکانی خزمەتگوزاری، ژێرخانی و بەڕێوەبردن، لە ڕێگەی ئامێری هەڵدانی سۆیوزی ڕووسییەوە ڕەوانەی 500 کیلۆمەتریی گەردوون کران کە بریتی‌بوون لە مانگیلەکانی.

پایا؛ مامگیلەی لێکدەرە لە دوورەوە بە وردبینیی وێنەگرانەی باڵا

مانگیلەی "پایا" کە بە ناوی "هەڵدانی 3"ـێش ناسراوە، بە هاوبەشیی پیشەسازیگەلی ئەلەکترۆنیکیی ئێران داڕێژراوە و چێکراوە کە لە ڕیزی مانگیلە تاقیکارییەکان لە دوورەوەیە و بە کێشی نزیک لە 150 کیلۆگرام، یەکێکە لە پێشکەوتەترین مانگیلەکانی وێنەهەڵگریی چێکراوەی ناوخۆیی ئێران. ئەم مانگیلەیە توانای وێنەهەڵگریی بە وردبینیی نزیکەی 5 مەتر لە حاڵەتی تاک‌ڕەنگی و 10 مەتر لە حاڵتی ڕەنگیی هەیە و بۆ کارداگەلێکی وەک ئیدارەی سەرچاوەگەلی ئاوی، کشتوكاڵی، چاودێریی ژینگە، نەخشەهەڵگری و چاودێریی مەترسییە سرووشتییەکان داڕێژراوە.

زەفەری 2؛ بەرەی نوێی مانگیلە زانکۆییەکان بە ڕاسپاردەی تۆکمەکراوە

مانگیلەی زەفەری 2 نمونە کامڵ‌کراوەی مانگیلەی زەفەرە کە بە هاوبەشیی زانکۆی زانست و پیشەی ئێران داڕێژراوە و لەباری کێشەوە لە نێوان 100 تا 135 کیلۆگرامە. ئەم مانگیلەیە بە بەهرەمندی لە ژێرسیستم و بارە بەرزکراوەکان، ڕاسپاردەگەلێک لە بواری تاقیکاری لە دوورەوە و کۆکردنەوەی داتاگەلێکی بەکەڵک بۆ چاودێریی سەرچاوە سروشتییەکان و ئیدارەی نیشتمانیی لە ئەستۆیە.

کوسەری تۆکمەکراوە؛ تەرکیز لەسەر داتا کشتوکاڵی و ئینتەرنێتی شمەک

نمونەی دووەمی مانگیلەی "کەوسەر" وەک درێژەی بەرەی پێشووی ئەو خێزانە مانگیلەییە، بە ئامانجی کۆکردنەوەی داتاگەلی ئۆپەراسیۆنی، چاودێریی زەویگەلی کشتوکاڵی و پاڵپشتی لە کاردا هاوپەیوەندەکان بە ئینتەرنێتی شمەک گەشەی پێدراوە. ئەم مانگیلەیە ڕۆڵی کامڵکەری لە سووڕگەی مانگیلە داداتەوەرەکانی ئێراندا دەگێڕێت.

تایبەتمەندییەکانی سێ مانگیلە پێشکەوتووەکەی ئێران

News ID 58051

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha