بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکەی خۆیدا لە زانکۆی میگیمۆی ڕووسیا بە ئاماژە بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیە ئاشتیخوازانەکانی ئێران وتی: هێرش بۆ سەر ئەو دامەزراوە کە لە ژێر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدایە، یەکێک لە گەورەترین پێشێل کاریەکانی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو هەوڵانە نموونەگەلێک لە بێ یاسایی لە سیستەمی نێودەوڵەتیە کە جیهان بەرەو نائەمنی زیاتر دەبات.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە ڕابردوودا لانیکەم هەوڵ دەدرا ڕواڵەتێکی مافی بۆ ئاوەها هەوڵگەلێک بدرێت، وتی: ئەمڕۆ تەنانەت ئەو ڕوالەتەش وەلا نراوە و ئاشکرا لە بەکارهێنانی قسەی زۆر کەڵکوەردەگیردرێت.
عێراقچی جەختی کرد: ئەو ڕاستیە لە شەڕی دواییدا لە دژی ئێران بە ئاشکرا بینرا؛ بە جۆرێک کە لە حاڵێکدا کە دانوستان لە ئارادا بوو، هێرش کرایە سەر ئێران و دواتر داوا لە ئێران کرا دانوستانێک لەسەر بنەمای خۆ بەدەستەوەدان ئەنجام بدرێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: تەنانەت سەرۆک کۆماری ئەمریکاش بە ڕاشکاوانە داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕووسیا یەکەم ناوەندی ئەتۆمی ئێران لە بووشێهری چێ کردووە و ئەو ناوەندە بووەتە نمانەی پێوەندی دوو وڵاتەکە و سەبارەت بە قۆناغەکانی دیکەش خەریکی دانوستانین.
News ID 58025
Your Comment