بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ڕاویژکاری کاروباری نێودەوڵەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری نێودەوڵەتی، دیدار و گفتوگۆی کرد.
لە ئەو دیدارەدا کە لە جوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی کاری بەڕێوە چوو، دوولایەنەکە پرسە گرینگەکانی هاوپەیوەند بە ناوچەکە و گۆڕانکاریە نێودەوڵەتیەکانیان لێک دایەوە.
لە ئەو کۆبوونەوە کۆمەلێک لە کارناسانی باڵای سیاسی، فەرهەنگی و ئەمنیەتی وڵاتیش بەشدار بوون.
سکرتێری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی دیدارێکی گرینگ دەکات
پرسە گرینگەکانی هاوپەیوەند بە ناوچەکە و گۆڕانکاریە نێودەوڵەتیەکان لە دیداری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لێک درایەوە.
News ID 57916
Your Comment