بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە توێژینگەی گەردوونی ئێران، دوکتۆر وەحید یەزدانیان سەرۆکی ئەو توێژینگەیە، ئەوڕۆ چوارشەممە 12ی سەرماوەز لە دیداری دوکتۆر عەمار کەرخی کارداری عێراق لە تاران، سەبارەت بە لێکدانەوەی دەفرایەتیی هاوکارییەکان و پەرەدان بە پەیوەندییە زانستی و تەکنۆلۆژییەکان لە بوارگەلی تەکنۆلۆژیای گەردوونی گفتوگۆیان کرد.
لەو دیدارەدا لایەنەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پسپۆڕان، سەردان و دیداری تەکنیکی و کردنەوەی خولی ڕاهێنانی هاوبەش بۆ ڕاهێنانی هێزی مرۆیی پسپۆڕ لە بواری تەکنۆلۆژیای گەردوونی ڕێککەوتن و لایەنی ئێرانی ئامادەیی خۆی بۆ گواستنەوەی زانستی تەکنیکی و تەکنۆلۆژیای چێکردنی مانگیلە بە عێراق ڕاگەیاند.
Your Comment