بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی سەفەری بۆ ئێران لەگەڵ محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
ناوبراو پێشتر لە دیداری لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری درەوەی ئێران، جەختی لە ناولێنانی ئەمساڵ بە "ساڵی فەرهەنگی ئێران و تورکیا" کردبوو و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی گازی و پەرەدان بە هاوکارییەکان لە بواری کارەبا ڕاگەیاندبوو.
Your Comment