AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٩ ١٣:١٢

نوێنەری پەرلەمانی ئێران: بەم زووانە هیچ شەڕێک لە دژی ئێران ڕوو نادات/خەڵک ئەرخەیان بن

نوێنەری پەرلەمانی ئێران: بەم زووانە هیچ شەڕێک لە دژی ئێران ڕوو نادات/خەڵک ئەرخەیان بن

نوێنەری خەڵکی قوم لە مەجلیس وتی: بەم زووانە شەڕێک لە دژی ئێران نایێتە ئاراوە و خەڵک ئەرخەیان بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام موجتەبا زولنوور بە ئاماژە بە سیاسەتی دوژمن بۆ نەهێشتنی متمانە و دروست کردنی ترس لە دڵی خەڵک وتی: ئامانجی ئەوان دروست کردنی دڵەڕاوکێ بۆ سەرمایەدانەران و خەڵکە و لە سەرەتای شۆڕشەوە بەردەوام پاگەندە دەکەن کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەڕووخێت یان شەڕیک بەم زووانە ڕوو دەدات.

ناوبراو جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات تا شەڕی دوایی لە دژی ئێران ڕوو نەدات، بەڵام ئەگەر ڕوو بدات، وەڵامی حکومەت پەشیمان کەرەوە دەبێت.

ئەو نوێنەرەی مەجلیسە وتیشی: سەرەڕای ئەوەی کە دوژمنی زۆرمان هەیە و هەڕەشەی زۆرمان لەسەرە بەڵام هەمیشە ئەبێ هەوڵ بدەین تا سەقامگیری ئابووری لە وڵات هەبێت.

زولنووری پێش بینی کرد کە بەم زووانە هیچ شەڕی لە دژی ئێران ڕوو نادات و خەیاڵی خەڵک ئاسوودە بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئاڵبەت هێزی سەربازی ئێمە ئەبێ بەردەوام ئامادە بێت. سیاسەتوانانیش ئەبێ لە ڕێگای دیپلۆماسیەوە هەوڵ بدەن تا شەڕ ڕوو نەدات و کاربەدەستانی ئابووریش ئەبێ سەرمایەدانەران و چالاکی ئابووری وڵات لەسەر ئەگەری روونەدانی شەڕ بەڕێوە ببەن تا سەرمایەکان بەفیڕۆ نەچن.


هەروەها ڕاشیگەیاند کە دوژمن لە پاشەکەوت و توانی مووشەکی و چاک کردنەوەی سیستەمە بەرگریەکانی ئێمە ئاگادار و دڵنیا نییە و ئێمە پێش بینی دەکەین کە تا کاتێک کە دوژمن لە ئەو بابەتانە دڵنیا نەبێت، هەڵەیەکی نوێ لە دژی ئێران ئەنجام نادات.


News ID 57730

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha