AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٨ ٠٩:٥٩

پاپۆڕی سەرئاوگەڕی " کوردستان " لە کەنداوی فارس خرایە ئاو

پاپۆڕی سەرئاوگەڕی " کوردستان " لە کەنداوی فارس خرایە ئاو

سەرئاوگەڕی زەبەلاحی " کوردستان " لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لە ئاوەکانی کەنداوی فارس خرایە ڕێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرئاوگەڕی زەبەلاحی " کوردستان " لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لە ئاوەکانی کەنداوی فارس خرایە ڕێ.

ئەو سەرئاوگەڕە بە دەفرایەتی 400 خزمەتکار و ئیمکاناتی تەواوی دەرمانی، خزمەتگوزاری و لۆجستیکی هەیە و ڕۆڵی گرینگی لە هەڵمەتی فریاکەوتن و پشتیوانی ئێران دەبێت.

ناولێنانی ئەو سەرئاوگەڕە بە پێشنیاری دەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش کە بە ڕەچەڵەک کورد و خەڵکی کوردستانە، بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی نەتەوەیی ئەنجام دراوە.

پاپۆڕی زەبەلاحی کوردستان بە مووشەکی ڕاست پێوی سەیاد تەیار کراوە.

News ID 57716

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha