AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٦ ٠٩:٢٢

ئیرەوانی: ئەمریکا ئەبێ خەسارەکانی سەر ئێران بەتواوەتی قەرەبوو بکاتەوە

ئیرەوانی: ئەمریکا ئەبێ خەسارەکانی سەر ئێران بەتواوەتی قەرەبوو بکاتەوە

ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دانپێدانانی ئەمریکا بە ڕۆڵی سەرەکی لە هێرش بۆ سەر ئێران وتی: ئەمریکا ئەبێ خەسارەکانی سەر ئێران بەتواوەتی قەرەبوو بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: هێرشێک کە لەلایەن ئیسرائیلەوە و بە هاوئاهەنگی ئەمریکا ئەنجام دراوە، لە دژی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران بووە و پێشێل کرانی ئاشکرای مادەی 2ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە. ئەو هێرشە بریتی بوو لەە هێرشی بە ئەنقەست بۆ سەر خەڵکی سڤیل و دارایی و شوێنە ناسەربازیەکان؛ هێرشگەلێک کە پێشێلکاری بەرچاوی یاسا بنەڕەەەتیەکانی مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ ئەنجام دراوە.

دیپلۆماتی باڵای ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد: ئەمریکا ئەەرکی سەرشانیەتی هەوڵ بدات بۆ قەرەبوو کردنەوەی تەواوی خەسارەکانی سەر ئێران و هاووڵاتیەکانی لەوانە خەساری مادی و مەعنەوی.

هەروەها وتیشی: ئاوەها دانپێدانانێک بەرپرسیارێتی سزادانی تاکەیی بەدواوە دەبێت بۆ هەر یەکە لە بەرپرسانی ئەمریکا کە بەشداری ئەو جەنایەتە لە دژی ئێران بوون.

News ID 57701

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha