AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٣ ١٨:٢٩

نوێنەری ڕێبەری ئێران: ڕژیمی زایۆنی تەنیا بەرخۆدان چاری دێت

نوێنەری ڕێبەری ئێران: ڕژیمی زایۆنی تەنیا بەرخۆدان چاری دێت

نوێنەری ڕێبەری ئێران لە ئەنجومەنی بەرگریی وڵات لە کاردانەوە بە شەهیدبوونی فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵڵا نووسی: ڕژیمی زایۆنی تەنیا زمانی بەرخۆدان دەفامێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری ڕێبەری ئێران لە ئەنجومەنی بەرگریی وڵات، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بڵاوی کردەوە، نووسی: شەهیدبوونی فەرماندە هەیسەم عەلی تەباتەبایی و هاوڕێیانی، سەرەخۆشی دەکەم لە خەڵکی لوبنان، حزبوڵڵای قارەمان و بەرەی بەرخۆدان.

وتیشی: درێژەی جەنایەتەکانی تلاڤیڤ نە تەنیا داهاتوویەکی هێمن بۆ زایۆنییەکان دەستەبەر ناکات، بەڵکوو بواری ناچارەکی بەرخۆدان ڕووناکتر دەکا و ئەو ڕژیمە تەنیا زمانی بەرخۆدان دەفامێنێت.

News ID 57670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha