بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حزبوڵڵای لوبنان ژیاننامەی فەرماندەی شهید هەیسەم عەلی تەباتەبایی کە دوێنێ لەلایەن ئیسرائیلەوە لە بەیرووت تیرۆر کرا، بڵاو کردەوە.
شوێن و ڕێکەوتی لەدایک بوون: نەبەتیە. 5ی نۆڤەمبەری 1968 (14ی خەزەڵوەری 1347)
- چووە ڕیزی بەرخۆدانی ئیسلامیەوە لە لوبنان و خولەکانی سەربازی و بیر و بڕوایی زۆری تێپەڕاند.
- لە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان، بەتایبەتی ئۆپراسیۆنە مەیدانیەکان لە دژی هێزەکانی ئیسرائیلی بەشداری هەبوو و لە ئازاد کردنی ناوچە باشووریەکانی لوبنان لە ساڵی 2000 ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو.
- لە یەکەم هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی 1993 هەتا 1996 لە بەرەنگار بوونەوەی دوژمنی ئیسرائیلی لە بەرەکانی شەڕ ئامادە بوو.
- لە ساڵی 1996 تا ئازاد بکردنی ساڵی 2000 وەکوو یەکێک لە فەرماندە مەیدانیە بەرچاوەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی چالاکی کرد و لە پلانڕێژی و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە جۆراوجۆرەکان ڕۆڵی هەبوو.
- دوای شەڕی 33 ڕۆژە لە ساڵی 2006، بەرپرسیارێتی گرینگتری لە چوارچێوەی فەرماندەیی گشتی بەرخۆدان لە ئەستۆ گرت.
- لە ساڵانی دوای 2008 لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە و گیانفیدایانی بەرچاوی حزبوڵڵا، ڕاسپاردەییەکانی دەرەوەی لوبنانیان ئەنجام دا هەتا لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەەشەی گرووپە تەکفیریەکان بەرەنگار ببنەوە.
-ناوبراو لە دامەزرێنەرانی یەکە لێزانیەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە بوارەکانی پلانڕێژی، پەروەردە و فەرماندەیی بوو لە زۆربەی شەڕەکاندا ڕۆڵی ستراتیژی گێڕا.
- لە ڕێگای بەرخۆدان هەر بە توانەوە ئامادەە بوو و لە ئۆپراسیۆنە جیاوازە ناوچەییەکان بەشداری کرد هەتا ساڵی 2024 کە بەرپرسیارێتی فەرماندەیی بەشێک کە لە هێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەرخۆدانی لە ئەستۆ بوو.
- شەهید هەیسەم عەلی تەباتەبایی لە فەرماندە سەرەکی و کاریگەرەکان لە شەڕەەەکانی ببەرەی بەرخۆدان لە دژی گرووپە تیرۆریستی و داگیرکەرەکان دەهاتە ئەژمار.
- لە کۆتاییدا، لە 23 ی نۆڤەمبەری 2025 (2ی سەرماوەزی 1404) لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر زاحیەی باشووری بەیرووت، لەە کاتی ئەنجامی ڕاسپاردەی مەیدانی لەگەڵ چەند هاوڕێی شەهید بوو.
Your Comment