AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢ ١٦:٢٢

ئایا هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەڕوات؟

ئایا هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەڕوات؟

دوای تێپەڕینی زیاتر لە یەک ساڵ بنبەست لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان، کێشە قووڵەکانی نێوان پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە پرسی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی هێناوەتە پێشەوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتە بچووکەکان دەڵێن کە پارتی دیمۆکرات و یەکێتی بە ئەنسقەست ئەو بنبەستە درێژ دەکەنەوە و لە هەڕەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە وەکوو ئامێری چەقەچەق کردنی کەڵکوەردەگرن.

بە تێپەڕینی زیاتر لە یەک ساڵ لە شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە 20ی ئۆکتۆبەری 2024، پارتە سیاسیەکانی هێشتا نەیانتوانیوە سەبارەت بە سەرۆکایەتی پەرلەمان یان شێوەی پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕێکبکەون. باسەکان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە درزی نێوان پارتە کوردیەکانی چڕ کردووەتەوە و هەر پارتێکیش هەڵوێستی تایبەتی خۆی لە ئەو بارەوە شوێنگیری دەکات.


سەرەڕای گوشاری زۆر، پارتی و یەکێتی دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دووبارەن، چونکوو هەوڵ دەدەن دزەی ئێستای خۆیان بپارێزن. پارتە بچووکەکان پێیان وایە ئەو دوو حزبە بە ئەنقەست بنبەستەکە درێژ دەکەنەوە و لە هەڕەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ بەدەستهێنانی خاڵی زیاتر لە دانوستانی پێکهێنانی حکومەت کەڵکوەردەگرن.

عومەر گوڵپی، نوێنەری کۆمەڵەی دادپەروەری کوردستان، بە نیوعەرەب وتوویە کە بۆشایی زیای ئێستا پێویستی بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی نوێ هەیە.

ناوبراو وتی: زیاتر لە یەک ساڵ لە هەڵبژاردنەکان تێپەڕێوە و پەرلەمان چالاک نەبووەتەوە. دوای ئەو هەموو خەرج کردنی کات و تێچوو، پەرلەمان ئەبێ هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی نوێ بەڕێوە بچێت.

بە پێی وتەی ناوبراو، بە پێی یاسای ناوچەکە، هەڵنەەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لە 45 ڕۆژدا نیشانی دەدات کە پەرلەمان وەکوو بانترین ناوەندی هەرێم توانای ئەنجامی ئەرکەکانی خۆیی نییە. کۆمەڵی دادوەری کوردستان سکاڵایەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێی ڕادەستی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کردبوو، بەڵام دادگا ئەو سکاڵایەی ڕەت کردەوە. گوڵپی پێی وایە کە دادگا لە ژێر گوشاری سیاسی پارتە دەسەڵاتدارەکانە.


بنبەستی ئێستا لەسەر ڕکابەری بۆ بەدەستهێنانی پۆستە باڵا حکومیەکان و کۆنترۆڵی وەزارەتخانە سەرەکیەکانە؛ پرسێک کە هیچ یەکە لە دوو پارتە سەرەکیەکە ئامادە نین پاشەکشێی لێبکەن.

پارتی هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی پۆستی سەرۆک وەزیری و سەرۆکایەتی هەرێم و هەروەها وەزارەتی ناوخۆ و دیکەی وەزارەتخانە گرینگەکان تا ڕۆڵی خۆی لە ئیدارەی هەرێم سەقامگیر بکاتەوە.

لە بەرانبەردا، یەێتی خوازیاری سەرۆکایەتی پەرلەمان، وەزارەتی ناوخۆ و چەند وەزارەتخانەی دیکەیە تا هەم دزەی خۆی تۆکمە بکاتەوە و هەم لە بەرانبەر دەسەڵاتی پارتی یەکسانی دروست بکات.


سەرچاوەیەک لە لایەن یەکێتیەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە نیو عەرەب وتی کە هەڵبژاردنی پێشوەختە هێشتا بژاردەیەکە، بەڵام پارتی هێشتا داوکاری فەرمی بۆی نەداوە، چونکوو لە ئەو بابەتە زیاتر وەکوو کارتی گوشار لە دانوستانەکانی دەسەڵات کەڵکوەردەگرێت.

غەیاس سورچی بەرپرسی مێدیایی یەکێتی لە نەینوا وتی کە دانوستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ لەوانەیە بە ڕێککەوتن لەسەر دابەش کردنی پۆستەکان لە بغدا دوای هەڵبژاردنی 11ی نۆڤەمبەری عێراقەوە گرێی خواردبێت.

ناوبراو زیادی کرد: کەسانێک کە هەڕەشە هەڵبژاردنی دووبارە لە یەکێتی دەکەن، ئەبێ بزانن کە ئێمە ئامادەین. ئەگەر جیدین، بهێڵن با هەڵبژاردن بکرێت.

کارتی گوشاری نوێ

سەرکەوتنەکانی پارتی دیمۆکرات لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق بنبەستی سیاسی هەرێمی قووڵتر کردووەتەوە. ئەو حزبە لە سەرکەوتنی خۆی لە ئاستی فیدراڵ وەکوو کارتی گوشار بۆ تۆکمە کردنەوەی شوێنگە و پێگەی خۆی کەڵکوەردەگرێت و ئەوە گەییشتن بە ڕێککەوتنی دژوارتر کردووەتەوە.

مەسروور بارزانی ڕایگەیاند کە حزبەکەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی هەرێمی بە پێی دۆخی نوێ بەهۆی ئەو هەڵبژاردنانەوە دەباتە پێشەوە، ناوبراو یەکێتی بەوە تاوانبار کرد کە بە داکۆکی لەسەر داواکای نالۆژیک ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی تووشی کێشە کردووە.

بارزانی وتی: پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئەبێ ڕەنگدانەوەی کێشی سەرکەوتنی هەر حزبێک بێت.


هەروەها جەختی کرد کە پارتی تەواو بەڕێزانە و دەست باوانە هەڵسوکەوت دەکات بەڵام یەکێتی بە ئەنقەست ڕێكکەوتنەکەی خستووەتە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەروەها ڕاشیگەیاند کە تا ئێستا هیچ باسێک لەسەر هەڵبژاردنی نوێ نەکراوە و هیوادارین کار نەگاتە ئەو جێگا.

News ID 57647

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha