AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٩ ٠٩:٠٢

ڕێککەوتنی نوێی ڕووسیا و سووریا سەبارەت بە کورد

ڕێککەوتنی نوێی ڕووسیا و سووریا سەبارەت بە کورد

ڕووسیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ دیمەشق، بوونی سەربازی خۆی لە سووریا بەتایبەتی باشوور و ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دەبووژێنێتەوە. ئەو ڕێککەوتنە جگە لە گەڕانەوەی گەشتەکانی ڕووسیا بۆ سنوورەکانی ئیسرائیل، بۆ پاڵپشتی لە دیمەشق بۆ پێوەندی لەگەڵ کوردەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سووریاییەکان و مێدیا ئیسرائیلیەکان ڕاپۆرت دەدەن کە مۆسکۆ و دیمەشق لەسەر بووژانەەوەی سەربازی ڕووسیا لە باشووری سووریا گەییشتوونەتە ڕێککەوتن. ئەو بوونە، بریتیە لە دەسپێکردنەوەی گەشت لێدانەکان و کردنەوەی وێستگەکانی پشکنینی ئەرتەشی ڕووسیا لە ناوچە سنووریەکان لەگەڵ ئیسرائیل.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕووسیا گەشتەکانیان لە پارێزگای قونەیترە دەست پێکردووە و پۆستە سەربازیەکانی ڕووسیا لە درێژەی هێڵی پێوەندی سووریا و ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی گولان و دیکەی میحوەرەکانی باشوور کە پێشتر لە سەردەمی بەشار ئەسەد چالاک بوو، دووبارە جێگیر کردووەتەوە.

بە پێی بەندە ڕاگەیێندراوەکان لە ڕێککەوتنەکە:

ڕووسیا پارێزەری لە بنکەی حەمیمیم و تەرتوس دەکات و بۆ پشتیوانی لۆجستیکی بەکاری دەهێنێت.

مۆسکۆ ڕۆڵی ناوبژیوان لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی دیمەشق لەگەڵ عەلەویەکانی لازقیەی لە ئەستۆیە.

فرۆشی بەنزین، گازوایل و نەوتی خاو بە نرخی کەمتر لە بازاڕ بە سووریا و هەەروەها پێشکەش کردنی ئامیری چێ کردنی بینا بو باڵەخانە بەشێک لە یارمەتی ئابووری ڕووسیا دەبێت.

ڕووسیا سیستەمی یەکپارچەی پەدافەندی سووریا کە لە سەردەمی بەشار ئەسەد چالاک بوو، دەبووژێنێتەوە.

پەروەردەی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لەلایەن ڕووسیاوە و تێچووەکەی کە عەرەبستان دەیدات.

دۆسیەی هاوپەیوەند بە درۆزیەەکان دووبارە دەکەوێتە ژیر چاوەدێری ڕووسیا.

مۆسکۆ هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پێوەندی دیمەشق و کوردەکان دەکات.

ئەو ڕێککەوتنە نیشاندەری گەڕانەوەی چالاکی ڕووسیا بۆ نەخشەی دەسەڵات لە باشووری سووریا و هەوڵی مۆسکۆ بۆ تۆکمە کردنەوەی دزەی سیاسی - سەربازی خۆی لە دۆخی نوێی ناوچەییە.

News ID 57604

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha