ئاژانسی هەواڵی مێهر;گرووپی نێودەوڵەتی: هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق نیشانەی گۆڕانکاریەکی قووڵی سیاسی بوو کە هاوپەیمانی ئاوەدانی و گەشە بە ڕێبەری محەمەد شیاع سوودانی بە بەدەستهێنانی ٤٦ کورسی لە پلەی یەکەم وەستا. هەروەها دیکە پارتە شیعەکان وەکوو سادقوون، بەدر، و بزووتنەوەی ماف بە بەدەستهێنانی کورسی زۆر ، دەسەڵاتی خۆیان سەقامگیر کردەوە.
شیعەکان بە گشتی 197 کورسیان بەدەست هێناوە کە نیشاندەری یەکگرتوویی بێ وێنەی ئەو لایەنە هەمبەر گوشارە دەرەکیەکانە. خەڵکی عێراق بە ئامادەبوون لە سەر سندوقەکانی دەنگدان، دەنگیان دایە کەسانێک کە ئاسایش، سەربەخۆیی و سەربڵندی نەتەوەیان کردووەتە یەکمایەتی خۆیان. ئەوە وەڵامێکی قایمی گەل بە پیلانی جودایی خوازان و دزەی بیانیەکان دێتە ئەژمار. بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە لە جیاتی لاواز کردنەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان، دەنگەکانی بەرەو هێزەکانی بەرخۆدان برد .
سەرکەوتنی سوودانی؛ نیشانەی بەرچاوگەی گەشە و دەسەڵاتداری
حکومەتی محەمەد شیاع سوودانی لە درێژەی خولی خۆیدا، دەستکەوتی بەرچاوی لە بواری ئاسایس و ئابووری تۆمار کرد کە بنەمای سەرەکی ئەو سەرکەوتنە بوو. تۆکمە کردنەوەی پێکهاتەی حەشدی شەعبی و تێکەڵ بوونی فەرمیی لە ئەرتەشی عێراق، ڕێگری کرد لە گەڕانەوەی هەڕەشەکانی داعش و سنوورەکانی ئەمن هێشتەوە. حکومەتی سوودانی پڕۆژەکانی ئاوەدانی بەربڵاوی لە پارێزگا باشووریەکان وەکوو بەسرە و ناسریە، بریتی لە کردنەوەی نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان و ڕێگاکان ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی باشتر کرد.
خەڵکی عێراق کە ساڵەهای ساڵ نائەمنی و نەبوونی خزمەەتیان چێشت ، ئێستا دەنگیان داوەتە کەسانێک کە سەقامگیریان بۆ خەڵات دەکەن. جگە لە ئەوە بەرز بوونەوەی وەبەرهێنانی نەوت و هەناردە کردنی ، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی زیرەکانەی سەرچاوەکان، هەڵاوسانی کۆنترۆڵ کرد و توانی کڕینی خەڵکی بەرز کردەوە،
بایکۆت کردنی سەدر؛ یارمەتی بە سەرکەوتنی پارتە شیعەکان
گەمارۆی هەڵبژاردنەکانی لەلایەن موقتەدا سەدرەوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان لە سەرکەوتنی پارتە شیعەکان بوو. ئەو گەمارۆیە کە بە ئامانجی لاواز کردنەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان داڕێژرابوو، لە کردەوەدا بووە هەڵەیەکی ستراتیژیک. پێگەی نەریتی سەدر لە ناوچەی شیعەنشین وەکوو سەدری بەغدا و پارێزگا باشوورییەکان، بە دەنگ نەدانیان، دەنگی خۆیان دایە لایەنی بەرانبەر. ئەو دەنگانە زیاتر بەرەو لای هاوپەیمانی سوودانی شکایەوە.
شەڕی زریانی ئەقسا؛ خوێنی نوێ لە دەمارەکانی بەرخۆدان
لە ئاستی ناوچەیی هەڵوێستی یەکلایی عێراق لە پاڵپشتی لە بەرەی بەرخۆدان، دڵی خەڵکی داگیر کرد و بووە یارمەتیدەری لایەنی شیعە. وەستان لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان و جەخت لەسەر چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی 2026 عێراقی وەکوو کۆڵەکەی قایم لە بەرەی بەرخۆدان ناساند. حکومەتی سوودانی بە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ستراتیژیک لەگەڵ ئێران و یەمەن نیشانی دا کە بەغدا چی دیکە لە کۆنترۆڵی دیکتاتۆری واشنتۆن نییە.
دەرەنجام
سەرکەوتنی یەکلایی شیاع سوودانی و پارتە شیعەکان نیشانەی پێکهاتنی عێراقی یەکگرتوو، بەهێز و سەربەخۆیە کە لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستێت. ئەو سەرکەوتنە، شکستی گەورە بۆ پڕۆژەکانی دزەی ڕۆژاوا لە ناوچەکە دێتە ئەژمار و نیشانی دەدات کە ورەی خەڵک، بەهێزتر لە هەموو پیلانەکانە. لە دۆخی ئێستا وادیارە داهاتووی عێراق ڕوونە؛ عێراقێک کە لە بەرەی بەرخۆدان، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و دەبێتە نموونەیەک بۆ گەلانی ئازادی ناوچەکە. ئەو هەڵبژاردنە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سەردەمی عێراق بوو کە یەکگرتوویی شیعەی سەلماند و ڕێگای بۆ پێشکەوتنی هەمەلایەنەی هەموار کردن.
Your Comment