بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، موختار مووسەوی پەرلەمانتاری عێراقی جەختی کرد کە لەوانەیە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی ئەو وڵاتە ئەستەم و پێچراو بێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان بووە هۆی ئەوەی کە وێنایەکی ڕوونتر لە شێوەی چنینی گرووپە سیاسیەکان چ لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و چ لە نێوان گرووپە سوننە، کورد و تورکمانەکان بێتە دی.
مووسەوی وتیشی: دانوستانەکان لە دوو ڕۆژ پێشەوە دەستی پێکردووە و کۆبوونەوە سەرەتاییەەکان بۆ پێکهێنانی نەخشەڕێگای پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو بەڕێوە چووە.
ناوبراو جەختی کرد: پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق هەوڵێکی ئاسان نابێت و لەوانەیە ماوەیەکی پێنج بۆ شەش مانگەی پێویست بێت.
پەرلەمانتارێکی عیراقی لە ئەگەری پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی ئەو وڵاتە لە خولێکی شەش مانگیدا هەواڵی دا.
News ID 57570
Your Comment