AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٥ ١٠:٤٥

عێراقچی: هەڵسوکەوتی ئەمریکا گەڕانەوەی ئاشکرا بۆ یاسای دارستانە

عێراقچی: هەڵسوکەوتی ئەمریکا گەڕانەوەی ئاشکرا بۆ یاسای دارستانە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دووپات کردنەوەی قسەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریکا نیشانی دەدات کە واشنتۆن چی دیکە خۆی پابەند بە ڕێسا سیاسیەکان و مافی نێودەوڵەتی نازانێت و بە ڕوانگەەی هەژمونیک خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ یاسای دارستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی " مافی نێودەوڵەتی کە هێرشی کراوەتە سەر " ڕایگەیاند: زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لە ئەو کۆنفڕانسە ئامادەم.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمڕۆ لە بەرانبەر ڕاستییەک وەستاوین کە چی دیکە ناتوانین لەسەر ئەوە قسە نەکەین کە مافی نێودەولەتی هێرشی کراوەتە سەر.

عێراقچی لە ئەو کۆنفڕانسە وتی: دانوستان جیاوازە لەگەڵ سەپاندن و ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی بەجێ نەهێشتووە و ئێستاش کە داوای دانوستان دەکەن، زۆر ئاساییە چونکوو لایەنی بەرانبەر لە ڕێگای سەربازیەوە نەگەییشتە ئەو ئامانجەی کە هەیبوو.

هەروەها وتی: ئێران ئامادەی ڕۆڵگێڕان بۆ گەڕانەوە بە سیستەمی لەسەر بنەمای یاسای جیهانیە و هەروەها ئێمە بە دوای پێکهێنانی ناوچەیەکی بەهێز لەسەر بنەمای تێگەییشتنی هاوبەش، برایەتی و ئاشتیە و ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە بە ئاسایشی خۆی دەزانێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: مافی نێودەوڵەتی لە ژێر توندترین هێرشەکانە و شەڕ بووەتە یاسایەکی نوێ.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی ئێران لە دژی ئیسرائیل بە پێی مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو؛ ئێران تەنانەت لە ئەوپەڕی هەڕەشە یاسا و ڕێسا مرۆڤدۆستانەکانی پاراست، لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج.

عێراقچی زیادی کرد: ناتوانن ئێران لە مافی پیتاندنی ئۆرانیۆم بێ بەری بکەن و درێژەی دا: ئەوە ئەمریکا بوو کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چووە دەرەوە نەک ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران درێژەی دا: دیپلۆماسی لە جیهاندا بووە قوربانی ڕوانگەی سەربازی و هێرشەکانی ئەمریکا. هەروەها وتیشی: هێرشی 23 ی جۆزەردانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا یەکەم بۆمب لەسەر دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بوو.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: سیستەمی نێودەوڵەتی بووەتە ئامێری بژاردەیی لە خزمەت زیادەخوازیەکانی ئەمریکا. دکتۆرینی ئاشتی لە ڕێگای دەسەڵاتەوە لە کردەوەدا بۆ بەکارهێنانی زۆرەملێ بووە و هەوڵەکانی ئەم دواییەی واشنتۆن نیشانەیەکی ڕوون لە هەوڵ بۆ سیستەمێکی لەسەر بنەمای زۆرەملێ و پشت کردن لە مافی نێودەوڵەتیە.

هەروەها زیادی کرد: دیپلۆماسی و ڕێز تەنیا ڕێگای هاوکاری لەگەڵ ئێرانە. ئەزموونی دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی 2013 هەتا 2015 نیشانی دا هەر کاتێک بە زمانی ڕێزەوە لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکرێت، وەڵام ئەرێنی و دانوستانی سەرکەوتوو دێتە دی.

News ID 57569

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha