AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٥ ٠٨:٥٤

ئامادەبوونی فیدان لە دیداری ترامپ و جۆلانی مانای چییە؟

ئامادەبوونی فیدان لە دیداری ترامپ و جۆلانی مانای چییە؟

ئامادەبوونی چاوەروانکراوی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیداری ترامپ و ئەحمەد شەرع، نیشاندەری ڕۆڵی گرینگ و تەوەریی ئەنقەرە لە داڕشتنەوەی ئەمنیی سووریای پاش ئەسەدە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المجله"، دیداری 10ی نوامبێری دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، هاوتای سووریی، خاڵێکی وەرچەرخانە لە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و دیمەشق؛ ڕووداوێک کە بە ئامادەبوونی چاوەروانکراوی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و هاوکات دیداری ئەو لەگەڵ تام باراکی نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریا و مارکۆ ڕوبیۆ و ئەسعەد شیبانی هاوتای ئەمریکی و سووریی، ڕەهەندی نوێ و تایبەتی بەخۆوە گرت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە گرینگترین بابەتەکان ئەو دیدارە، ئاوێتەکردنی هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە ئەرتەشی نوێی سووریا بوو کە وەک ئامانجێک لە لایەن واشنتۆنەوە بۆ سەقامگیریی سووریا بە زەروورەت زانراوە.

بەڵام لەمناوە بانگهێشتی ڕاستەوخۆی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لایەن ترامپەوە، نیشاندەری هەوڵی واشنتۆن بۆ ئەرخەیانی لە هاوڕێی ئەنقەرە لەگەڵ پلانی ئاوێتەبوونی هێزە کوردەکان لە پێکهاتەی نوێی ئەرتەشی سووریایە و بەمجۆرە تورکیا لە داڕشتنەوەی ئەمنی و سیاسیی ساووریای پاش ئەسەد ڕۆڵێکی گرینگی دەبێت.

کەواتە هاوکاتی هەوڵی تورکیا بۆ گرتنەژێرکۆنتڕۆڵی ڕەوتی چەکدانانی پەکەکە و داهاتووی پێگەی کورد لە سووریادا، واشنتۆنیش هەوڵ دەدا بە نزیککردنەوەی دیمەشق و ئەنقەرە، پێش بە گەڕانەوەی ناسەقامگیری لە سووریا بگرێت و سووریا بە ئاراستەی ئاوەدان‌بووەنەوەدا بچێت.

News ID 57567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha