AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٤ ١٩:١٥

هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ پاراستنی پێکهاتەی دەسەڵاتی ڕابردوو لە بەغدا و هەولێر

هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ پاراستنی پێکهاتەی دەسەڵاتی ڕابردوو لە بەغدا و هەولێر

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە نیشانی دا کە هیچ لایەنێکیش یعنی توانایی سەرکەوتنی یەکلایی نییە. ئەگەرچی لیستەکەی سوودانی زیاترین کورسی بەدەست هێنا بەڵام بەردەوام بوونی ئەو لە پۆستەکەی پڕە لە لەمپەر و کێشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە ڕۆژی سێشەممە ١١ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ بەڕێوە چوو، ئەگەرچی بە سەرکەوتنی لیستی سوودانی کۆتایی هات، بەڵام ئەنجامی کۆتایی باس لەوە دەکات کە هیچ لایەنێکی سیاسی نەیتوانیوە سەرکەوتنی یەکلایی بەدەست بهێنێت. ئێستا کاری سەرەکی ڕەوتی پڕ لە کێشەی پێکهێنانی حکومەتە؛ شوێنێک کە هاوکێشەی نێوان پارتە شیعەکان دزەێلی پارتە کوردیەکان و سوننەکان و هەروەها گوشارەکانی ئێران و ئەمریکا ڕۆڵی دیاریکەریان دەبێت.

لەمپەرە گەورەکانی سەر ڕێگای سوودانی بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیران
ڤیکتۆریا تەیلۆر، بەرپرسی داهێنانی عێراق لە بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی شۆرای ئاتلانتیک پێی وایە ڕاستە کە لیستەکەی سوودانی زیاترین کورسی بەدەست هێناوە بەڵام ئەوە بە واتای دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکوو سەرۆک وەزیران نییە. ناوبراو دەڵێت کە هەوڵی سوودانی بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی ڕۆژئاوا بەس بە نووسینی یادداشت و گفتوگۆ نابێت ئەویش لە حاڵێکدا کە هاوپەیمانەکانی دەوڵەتی یاسا و سادقوون دژی سوەۆک وەزیر بوونەوەی سوودانی.
بەرز بوونەوەی ماناداری بەشداری لە ناوچەکانی سوننەنشین و کوردنشین
عومەر نیداوی پێی وایە کە بەشداری 56 لەسەدی لە چاو بەشداری 43 لەسەدی لە ساڵی 2021 نیشانی دەدات کە بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگا بەتایبەتی لە پارێزگا سوننە و کوردنشینەکان ویستی زیاتریان بۆ دەنگدان نیشان داوە.
ناوبراو ڕایدەگەیێنێت کە لە ئاستی عێراقدا دهۆک زیاترن بەشداری هەبووە و پارێزگای میسان زێدی سوودانی کەمترین بەشداریان هەبووە.
پارتی لە ئاستی هەرێمی کوردستان هێشتا یەکەمە
یەروان سەعید لێکۆڵەری باڵا لە شۆرای ئاتلانتیک لە شرۆڤەی خۆیدا جەختی کرد کە بەئەنجامی سەرەتایی جارێکی دیکە نیشانی دا کە پارتی دیمۆکرات هێشتا هێزی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانە. ئەو حیزبە زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ و ٢٧ کورسی بەدەست هێناوە.لە حاڵێکدا ڕکابەری سەرەکی واتا یەکێتی نیشتمانی سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەی کورسییەکانی زیادی کردووە بەڵام نیوەی پارتی دەنگی هێناوە.
سەعید هەروەها شی دەکاتەوە کە پارتی تەنانەت لە پارێزگای نەینەواش لە پێشەوە بوو و لە ئاستی نەتەوەییش بە سەرخستنی پێنج بەربژێری بەرچاوی خۆی، دزەی لە بەغدا زیاد بووەتەوە. ناوبراو ئەو ئەنجامە بە هۆکارێک دەزانێت کە پارتی بۆ پاراستنی هەڵوێستی سەختگیرانەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و دانوستان لە بەغدا بەهێزتر دەکاتەوە.
بەهێز بوونەوەی حزبە سوننەکان و وەلانانی لایەنە بچووکەکان
ڕەند ڕەحیم ، لێکۆڵەری باڵای ئەو شۆرا، هەڵبژاردنەکان بێ سەرکەوتووی بەرچاو و لە هەمان کاتدا تۆکمە کەرەوەی پارتە ڕیشەدارەکان لەوانە هاوپەیمان تەقەدووم و سادقوون و پارری دیمۆکرات وەسف کرد.
هەروەها ڕایگەیاند گەورەترین دۆڕاوەکانی ئەو هەڵبژاردنە، سەربەخۆکان و لایەنە بچووک و سێکۆلارەکان بوون چونکوو چاکسازی یاساکانی هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠٢٣ لە قازانجی حزبە گەورەکان بوو.
ناوبراو جەختی دەکات کە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەبێتە یەکێک لە پێچراوترین دۆسیە سیاسیەکان. چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەوانەیە خۆی وەکوو گەورەترین فراکسیۆن بناسێنێت و هەوڵ دەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، لە حاڵێکدا حزبە بەهێزەکان وەکوو کورد و سوننە دەتوانن کاریگەری بەهێزیان لەسەر ئەو ڕەوتە هەبێت. هەروەها پێی وایە بە پێی ڕوانگەی بەرەوڕوو بوونەوەیی ئەمریکا و ئێران گەییشتن بە ڕێککەوتنی پشت پەردە ئەم جارە دژوار دەبێت و ئەو بابەتە ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت دوا دەخات.
News ID 57560

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha