AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٣ ١٠:٥٧

پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گەلی عێراق

پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گەلی عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگرە له هەموو بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشدا پەیوەندی دۆستانەی خۆی له گەڵ عێراق زیاتر پته وتر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە بەرنامەی ئێکس نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە نەتەوەی برا و حکومەتی عێراق دەکەین کە سەرکەوتووانە هەڵبژاردنێکی ئەمن و ئارامی پەرلەمانی بەڕێوەبردووە.

ئەم هەڵبژاردنانە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق و پاراستنی سەروەری و ئاسایشی ئەم وڵاتە.

وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران سوورە زیاتر پەیوەندی دۆستانەی خۆی لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکانی بەرژەوەندی هەردوولا پتەوتر بکات.

News ID 57552

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha