AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٠:٤٩

موقتەدا سەدر داوای کرد: پیاوان ئەمڕۆ لە ماڵەوە بن و چێشت لێبنێن

موقتەدا سەدر داوای کرد: پیاوان ئەمڕۆ لە ماڵەوە بن و چێشت لێبنێن

ڕەوتی سەدر کە هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کردووە، ئەمڕۆی ڕۆژی بنەماڵە ناودێر کرد و داوای لە لایەنگرانۆ خۆی کرد کە لە ماڵ نەیێنە دەرەوە و پیاوان بۆ بنەماڵەکانیان چێشت لێبنێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی جبال، سالع محەمەد عێراقی لە کەسایەتیە نزیکەکان لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نەتەوەیی شیعە، ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە عێراقی ڕۆژی بنەماڵە ناودێر کرد و داوای لە پیاوان کرد کە لە ئەو ڕۆژەدا چێشێ لێنان لە ئەستۆ بگرن.

عێراقی دوای ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە داوای شەڕ نەکردنی پیاوان لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵە لە ڕۆژی بنەماڵەی کرد و لە درێژەدا شەش ئامۆژگاری پێشکەشی بنەماڵەکان لە ڕۆژی هەڵبژاردن کرد.

یەکەم: تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە، مەگەر لە حاڵەتی زەرووردا. ئەمڕۆ ڕۆژی ئێوەیە و تا کاتی نوێژی ئێوارە ئیش و کار نەکەن.

دووهەم: لە هەلی ئەمڕۆ بۆ نوێژ، نزا و پاڕانەوە کەڵكوەربگرن.

سێهەم: بۆ هەر جۆرە فەرمانێکی گشتی یان تایبەت ئامادە بن.

چوارەم: دووری بکەن لە کێشە لە ڕەوتی هەڵبژاردن.

پێنجەم: هەر کەسێک ناچار بە بەشداری لە هەڵبژاردن دەبێت، کێشە نییە، هەمان کار بکات کە هێزە ئەمنیەکان ئەنجامی دەدەن.

شەشەم: دوای کۆتایی هاتنی ڕەوتی دەنگدان بچنە مزگەوت، حسێنیە و پەرستگەکان و شوکر بۆ خودا بکەن کە ئێوەی ڕێنوێنی کرد بۆ بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان و ئارەزووی سەرکەوتن و تەندروستی بکەن بۆ ڕێبەرەکەتان.



News ID 57521

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha