بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووداو، سەرچاوەگەلی سەر بە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە ڕێڕەوگە سنوورییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران و تورکیا لە ڕۆژە بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، 24 کاتژمێرە چالاکن و داناخرێن.
شایانی باسە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025، سبەینێ، سێشەممە 11ی نوامبێر بەڕێوە دەچێت.
Your Comment