ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 20ی خەزەڵوەر بەڕێوە بچێت، نەک لە ناوخۆ بەڵکوو لە دەرەوی ئەو وڵاتەشدا بووەتە ئاستی بەرەڕوو بوونەوەی بەرژەوەندیەکانی هێزە ناوچەیی و نێودەولەتیەکان.
عێراق ، دوای گۆڕانکاریە ژێئۆپۆلیتیکیە ناوچەییەکانی دوای شەڕی غەززە و ڕووخانی بەشار ئەسەد و شەڕی لوبنان بووەتە گرینگترین ناوەندی ئەکتەرەکانی بەرخۆدان لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل.
هەڵبژاردنەکانی 2025 لە سێبەری ڕكابەری ئێران و ئەمریکا
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بە هاوپەیمانی بووژانەوە و گەشە و پاڵپشتی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی کە نزیک لە ئێرانە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئێستا کردووە و شانسێکی زۆری بۆ درێژەی دەسەڵات هەیە.
ئەو هەڵبژاردنە لە سێبەری ئابووری نەوتی لەرزۆک، قەیرانی ئاو و هەڕەشەی ئەمنیەتی داعش بەڕێوە دەچێت. بەڵام هۆکاری دیاری کەر، ڕکابەری دەرەکیە کە عێراقی کردووەتە مەیدانی شەڕ. ڕکابەری ئێران و ئەمریکا سەرەکی ترین تەوەری کاریگەر لەسەر هەڵبژاردنەکانە. واشنتۆن بە نزیک بە 2500 هێزی فەرمی لە عێراق، چوونە دەرەوەی وردە وردەیی تا 2026 دەست پێکردووە بەڵام هاوکات گوشارەکانی بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی زیاد کردووەتەوە.
مارک ساوایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەسەر بنەمای عێراقی سەربەخۆ بێ دزەی ئێران جەخت دەکات. واشنتۆن پاڵپشتی سوودانی دەکات بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی بێ گررووپەکانی بەرخۆدان. لە حاڵێکدا کە گەمارۆکانی سەر حەشد و گوشار بۆ سنووردار کردنەوەی پێوەندی بانکی لەگەڵ ئێران دەسەپیت.
بەڵام ئێران ، عیراق وەکوو قووڵایی ستراتیژیکی خۆی چاولێدەکات و نایەوێت ئەو هاوپەیمانەی خۆی لە بەرانبەر هەڕەشەە دەرەوەییەکان بە تەنیا جێبهێڵێت. بەم پێیە ئێران لە ڕۆڵی برای خێرخواز هەوڵ دەدات بۆ کەم کردنەوەی کێشەکانی نێوان شیعە و و پێکهێنانی هاوپەیمانی. تاران لە لیستە جودا جوداکانی شیعە بۆ بەدەستهێنانی زیاترین کورسی پاڵپشتی دەکات.
بەرەی ئەخوانی - سوننە بەدوای پێکهێنانی هاوکێشە لەبەرانبەر بەرخۆدان
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق زۆر دیاریکەرە. حکومەتی نزیک لە ئێران دەتوانێت چوونە دەرەوەی ئەمریکا خێرا بکاتەوە و حکومەتی نزیک لە واشةتۆنیش دزەی بەرخۆدان کەم دەکاتەوە. هاوکات هەوڵ بۆ هوسەنگی ئابووری سعودی و ئیامرات بە سەرمایەدانەریی گەورە بە ئامانجی دروست کردنی هاوکێشە لە بەرانبەر تاران شوێنگیری دەکرێت. ڕیاز پاڵپشتی سوودانی دەکات بۆ ناوبژیوانی لەگەڵ ئێران، بەڵام لە هەڵبژاردنەکاندا پاڵپشتی هاوپەیمانی سوننە و کورد دەکات دژ بە ئێران. ئیماراتیش بە پاڵپشتی لە محەمەد حەلبوسی و سەرمایەدانەری لە هەرێم ، ڕکابەری ئابووری لەگەڵ ئێران دەباتە پێشەوە. ئەو وڵاتانە عیراق وەکوو پردێکی پێوەندی لەگەڵ سووریای نوێ دەبینن و هەڵبژاردنەکان وەەکوو هەلێک بۆ لاواز کردنەوەی بەرەی بەرخۆدان دەبینن. سوودانی بە هاوسەنگی لە نێوان تارا و ڕیاز، خۆشەویستی بەدەست هێناوە بەڵام گەمارۆکانی ئەمریکا ئەوی بەرەو ڕۆژاوا بردووە.
تورکیاش بە هێرشی سەربازی بۆ سەر پەکەکە و چێ کردنی سەد لەسەر دیجلە و فورات دزەی خۆیی لە هەرێم زیاد کردووەتەوە. ئەنقەرە پاڵپشی لە پارتی دەکات و لە هەڵبژاردنەکاندا لەسەر پرسی ئاو و وزە قومارێکی مەترسیداری کردووە. ڕکابەری لەگەڵ ئێران لە هەرێم (ئێران پاڵپشتی لە یەکێت دەکات) هەڵبژاردنەکان پێچراوتر بووەتەوە. پارتی لەوانەیە لەگەڵ بەغدا لەسەر نەوت دانوستان بکات بەڵام ئەنقەرە هەڕەشەی دەستێوەردانی زیاتر دەکات.ئەو ڕکابەریانە، کوردی لە نێوان سەربەخۆیی و وابەستە بووندا وەستاندووە و لەسەر هاوپەیمانیەکانی دوای هەڵبژاردنەکان کاریگەری دەکات.
سێبەری هەڕەشەی ئیسرائیل لەسەر عێراق
دوای پێوەندی تەلەفۆنی وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و عێراق و هەڕەشە لەسەر سەروەری عیراق لەلایەن وەزیەی شەڕی ئەمریکاوە لەسەر پێدویستی ناچالاک کردنەوەی گرووپەکانی بەرخۆدان سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەری کێشرانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ عیراق وەکوو بنکەی بەەرەی بەرخۆدانی زیاد کردووەتەوە. ئیسرائیل هەڕەشەکانی لە عێراق زیاد کردووەتەوە. کارناسان پێیان وایە لە دۆخی ئێستادا هێرشەکان بۆ سەر بەرەی بەرخۆدان و هەڕەشەی لێدانی دەسپێشخەرانە، هەڵبژاردنەکانی خستووەتە ژێر کاریگەریەوە. لە ئەگەری کردەیی بوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە گرووپەکانی بەرخۆدان، ئەگەری چڕ بوونەدوەی هێرشەی مووشەکی و درۆنی ئەو گرووپەکانە بۆ سەر ئیسرائیلیش زیادی کردووە. ئەگەر حکومەتێکی لاواز پێک بێت، ئیسرائیل لەوانەیە داوێنی ئۆپراسیۆنەکانی بەرەو عێراق بکێشێت کە ئەو کارە ئاسایشی ناوچەکە تێک دەدات.
مێهر لێکی دایەوە؛
ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق و کاریگەریی لەسەر هێزە ناوچەیی و جیهانیەکان
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق زۆر گرینگە؛ حکومەتی نزیک لە ئێران دەتوانێت چوونە دەرەوەی ئەمریکا خێرا بکاتەوە لە حاڵێکدا کە حکومەتی سەر بە ئەمریکا، دزەی بەرخۆدان کەم دەکاتەوە.
News ID 57508
Your Comment