AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٩ ١٤:٣٢

لاریجانی: پرسی ئەتۆمی بیانوویەکە بۆ گوشار لەسەر گەلی ئێران

لاریجانی: پرسی ئەتۆمی بیانوویەکە بۆ گوشار لەسەر گەلی ئێران

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: پرسی ئەتۆمی بیانوویەک بوو بۆ گوشار لەسەر گەلی ئێران و ڕۆژاوا پرسی مووشەکی و ناوچەیی دێنێتە ئاراوە لە حاڵێکدا کە وڵاتانی ئەمریکی و ئەورووپی چەکی پێشکەوتوویان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا لە ڕێگای هێز و دەسەڵاتداریەوە بەدوای ئاشتی دەگەڕێت، وتی
: سەردەمانێت ڕۆژاوا پاگەندەی پشت بەستن بە زانست و ئازادی و ڕێگری لە شەڕی جیهانی دەکرد و ئێستا کە ڕێگای خۆیان ڕوونتر بەیان دەکەن، دەسەڵات پێوەندیەکان دیاری دەکات.

لاریجانی بە ئاماژە بە سەردەمی شۆڕش وتی: ڕێبەرانی سەرەکی لە شۆڕش لەوانە ئایەتوڵڵا خومەینی و شەهید مەتەهەری و شەهید بەهەشتی ئامانجەکانی شۆڕشیان لەسەر بنەمای سەربەخۆیی و پێشکەوتنی زانستی و دینی داناوە.

ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی لە چل ساڵی ڕابردوو هاوکاری زانستی و تەەکنۆلۆژیایی لەگەڵ ڕۆژاوا پاراستووە و هەرچەندە هەندێک سنوور لەلایەن ڕۆژاواوە دانراوە بەڵام گەشەی زانستی لەگەڵ پەرەسنەندنی زانکۆکان و جەخت لەسەر زاڵ بوونی زانستی درێژەی هەبووە.

لاریجانی وتیشی: گەلی ئێران دوای شۆڕش لە بەرانبەر هەوڵەکانی ئەمریکا وڕۆژاوا بۆ لاواز کردنەوەی سەەبەخۆیی خۆڕاگریان کرد و ڕێبەریش بە هەموو توانەوە لە بەرانبەر ئەو هەوڵانە وەستایەوە.

ناوبراو جەختی کرد:پرسی ئەتۆمی بیانوویەک بوو بۆ گوشار لەسەر گەلی ئێران و ڕۆژاوا پرسی مووشەکی و ناوچەیی دێنێتە ئاراوە لە حاڵێکدا کە وڵاتانی ئەمریکی و ئەورووپی چەکی پێشکەوتوویان هەیە.

لاریجانی زیادی کرد: ئێران بەدوای کۆنترڵی هیچ وڵاتێکەوە نییە و پێوەندی خۆی لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزی بەرانبەرەوە دادەنێت و ڕێبەرەکانی دەسەڵات بەردەوام لەسەر ئاڵوگۆڕی فەرهەنگتی لەگەڵ جیهان جەختیان هەبووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە جەختی کرد: بەرخۆدانی گەلی ئێران ، پاوەجێی و سەلامەتی هێزە چەکدارەکان بووە هۆی سەرسووڕمانی دوژمن و داڕشتنی فەرماندەیی گشتی هێزەکان لەە شەڕی ئەم دواییە بووە هۆی ئەوەی کە ئێران بە هەموو توانەوە دۆخەکە بەڕێوە ببات.

لاریجانی بە ئاماژە بە ڕۆڵی ڕێبەر لە ڕەوتی شەڕی 12 ڕۆژە وتی: فەرماندەی گشتی هێزەکان لە ئەم شەڕەی دواییدا بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرماندە مەیدانیەکان لە پێوەندیدا بوو و هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە گەلی ئێران بەرانبەر دوژمن سەربکەوێت.

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایش زیادی کرد: ئەمریکا لە دانوستان لەگەڵ ئێران فریوی بەکار هێناوە و ئەو بابەتە تەنانەت بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هۆی سووکایەتی گەورەیە کە دانی پێدا بنێت کە کڵاوی لەسەر گەلی ئێران ناوە.



News ID 57506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha