AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٨ ١٧:٣٧

ڕکابەریی کوردی _ کوردی له هەڵبژارنی پەرلەمانیی عێراق

ڕکابەریی کوردی _ کوردی له هەڵبژارنی پەرلەمانیی عێراق

ئەردەشێر پەشەنگ، توێژەری پرسی کورد لە کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی 2025 ی عێراق کە لە هەواڵدەریی مێهر بەڕێوە چوو، وتی: وادیارە لە ئەم هەڵبژاردنە لە هەرێمی کوردستان ڕکابەری عەرەبی- کوردی لە چاو ڕکابەری کوردی- کوردی کاڵتر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردەشێر پەشەنگ، توێژەری پرسی کورد لە کۆبوونەوەی تایبەت بە لێکدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025 ی عێراق کە لە نووسینگەی ناوەندیی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەڕێوە چوو، وتی: وادیارە لە ئەم هەڵبژاردنە لە هەرێمی کوردستان ڕکابەری عەرەبی- کوردی لە چاو ڕکابەری کوردی- کوردی کەمڕەنگتر بێت.

ناوبراو هەروەها وتی:  ئۆپۆزیسیۆنی کوردی کارێکی زۆر سەخڵەتی لە پێشدایە و لەوانەیە دەنگێکی زۆر کەم بەدەست بهێنن.

پەشەنگ ئاماژە دەکاتە سەر نەمانی ڕێبەرانی پێشەنگی کورد بە هەر هۆکارێک وەکوو کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی و نەوشیروان مستەفا ڕێبەری بزووتنەوەی گۆڕان و کاریگەریی لەسەر نەمانی هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی و پەرەسەندنی دژایەتی و کێشە لە نێوانیاندا و دوابەدوای ئەوە پڕ ڕەنگ بوونەوەی ڕکابەری کوردی - کوردی لەچاو ڕکابەری عەرەبی- کوردی. بۆ نموونە لە خولە پێشووەکانی هەڵبژاردن پارتی و یەکێتی هەوڵیان دەدا لە کەرکووک و نەینەوا زیاترین دەنگ بەدەست بهێنن و بە یەک ئاڵاو و یەک هاوپەیمانیەوە دەچوونە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکان بەڵام وادیارە لە ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان ئەوە نابینرێت.
News ID 57499

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha