بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی لێزانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی 2025ی عێراق ڕۆژی شەممە 10ی خەزەڵوەر بە بەشداری عەلیڕەزا مەجیدی، کارناسی پرسەکانی جیهانی عەرەب، ئەردەشێر پەشەنگ، توێژەری پرسی کورد، باقر حەکیم کارناسی پرسەکانی عێراق و محەمەەد ڕەزا مورادی بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی و هەواڵە دەرەوەییەکانی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەڕێوە چوو.
لە ئەو کۆبوونەوە لێزانیەدا محەمەد ڕەزا مورادی باسی لە گرینگایەتی ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە چاو خولەکانی پێشووتر، کرد و هۆکاری ئەوەشی گۆڕانکاری ناوچەکە لە چاو دوایین هەڵبژاردن واتا ساڵ 2021 وەسف کرد و لە ئەو بارەوە ئاماژەی دایە سەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ئێران، سووریا و لوبنان و تەنانەت عێراقیش. ئەم هەڵبژاردنە لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە بنیامین نتانیاهۆ هەڕەشەی تیرۆری لە ڕێبەرانی بەرخۆدان کردووە و دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی حەشەی شەعبی کراوەیە و ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ داخرانی و هەڕەشەی بە فەرمی نەناساندن لە حکومەتی داهاتوو دەکات لە ئەگەری دانەخرانی ئەو دۆسیە و هەڵنەوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، هەر بۆیە کێشەکان لە بەردەم ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان زۆر زیادن
Your Comment